لە ماوەی ٤مانگدا ٣٠ کۆڵبەری کورد لە سەرسنوورەکانی ڕۆژهەڵات کوژراون

بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران لەسەر سنوور، لە ماوەی ٤مانگدا٣٠ کۆڵبەر کوژراون.

هێرشی هێزەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر کۆڵبەرانی کورد لە سەرسنوورە دەستکردرکانی نێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان بەردەوامە،لەماوەی ٤ مانگدا ٣٠ کۆڵبەری کورد بەتەقەی هێزەسەربازییەکانی ڕژیمی ئێران کوژراون.

بەگوێرەی ئامارێکی کۆڵبەرنیوز ، لە ماوەی چوارمانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٠ کۆڵبەرلەسەر سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و ٥٥ی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

ئەوەش هاتووە، کە زیاتر لە ٨٠٪ی کۆڵبەرە کوژراوەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لەسەرئەو سنوورانە کوژراون، ئەوانی دیکەش لە کاتی ڕاکردن لە هێزە سەربازییەکان یان لەکاتی بارهەڵگرتن بۆ ڕێگا سەختەکان لە بەرزاییەکانەوە کەوتووەنە خوارەوە و گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها لە کۆی ئەو ٥٥ کۆڵبەرەی کە برینداربوون، ٤٤یان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران برینداربوون و ژمارەیەکیان بەهۆی سەرما وبەربوونەوە لە بەرزاییەکان بریندار بوون.

'لە ١٥ ڕۆژدا ٥ کۆڵبەر کوژراون'

لە ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر سنوورەکانی ماکۆ، سەلماس، سەردەشت، پیرانشار، چاڵدێران و ورمێ بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان لە کۆڵبەرەکان، ٥ کۆڵبەرکوژراون و ٨کۆڵبەری دیکە برینداربوون.هەروەها دەستگیراوە بەسەربڕێکی زۆر لە کەلوپەلی کۆڵبەرەکاندا.

ک-ش