لە ماوەی ٢ رۆژدا لە ئامەد هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ٧٣ ماڵ
پاش ڕاگه‌یاندنی «قەدەغەی هاتووچۆ» له ٣ی ئەیلوول\١٢ی خه‌رمانان له ئامه‌د، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هەڵیانکوتاوەتە سەر ٧٣ ماڵ.
پاش ڕاگه‌یاندنی «قەدەغەی هاتووچۆ» له ٣ی ئەیلوول\١٢ی خه‌رمانان له ئامه‌د، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هەڵیانکوتاوەتە سەر ٧٣ ماڵ.
پارێزگه‌ی ئامەد لە ٣ی ئەیلوول\١٢ی خه‌رمانان لە کاتژمێر ١٨ به‌داوه، «قەدەغەی هاتووچۆ»ی له‌سه‌ر ١٥ گه‌ڕه‌ك و ٢٢ لادێی ناوچه‌ی لجه و هێنێی سه‌ر به ئامه‌د هه‌ڵگرت.
له كاتی قهدهغهكارییهكهدا، له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا له‌نێوان لجه و هێنێ؛ چه‌می ئێلك، خرابێ، سهپنی و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هێنێ گه‌مارۆ دران و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌یانهێشت گوندنشینان له ماڵه‌وه بێنه ده‌ره‌وه. سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گه‌ڕه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌شیان تۆپباران كرد.
له‌و ماوه‌یه‌دا به‌بیانووی لێپرسینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگه‌ی ئامه‌د رایگه‌یاندووه هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر ٧٣ ماڵ و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ١٣ «گومان‌لێكراو» ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌و شوێنانه‌ی كه قه‌ده‌غه كراون
پارێزگه‌ی ئامه‌د بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆی له‌م گه‌ڕه‌ك، گوند و لادێیانه دابوو: گه‌ڕه‌كه‌كانی كالهدیبی، ئاكچایورت، تۆپچولار، ی. یورالی، ئوزونلار، سهرهنكۆی. لادێیه‌كانی باشاكلی، گوزهلجه، تاشبورون، كاراپلیاری، مهزارتارلاسی، سرائهڤلهر، هۆرسهل، چای، دامالتهپه، ئویسال، ئا. تورالی و گوربولاك له هێنێ. گه‌ڕه‌كه‌كانی شهنلیك، بیرلك، ئابالی، ئهرگینكۆی، توزلاكۆی، چه‌په‌ر، دارالان، دوروكۆی و لادێكانی ئهلمادهره، ئاگلچك، ئاكچاپنار، ئایاز، شاكان، بۆیلوجا، داهلك، ئالیكاهیا، حاجی موسابهی و كوتلامش له لجه.
s.m