بە پێی زانیاریەکان چه‌ته‌كانی داعش له پێنج قۆڵه‌وه به‌چه‌كی قه‌ناس هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕێکی سەخت تا کاتژمیر ١٠ی شەو بەردەوام بووە و هێرشە لە لایەن هێزەکانی پێشەرگەوە تێکشکێنراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌هیدبوون ناوەکانیان بەم جۆرەیە: لوقمان تاهیر، دانیشتووی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، زیاد خه‌لیفه سوڵتان دانیشتوی شارۆچكه‌ی كفری و مه‌حمود دانیشتووی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، دوو برینداره‌كه‌ش خه‌ڵكی شاره‌دێی كفری و جه‌باره‌ن.
ف.ق