لە هەولێر بزاڤی ئاشتیى دژ بە شەڕ و داگیرکەریى تورکیا راگەیاندرا

لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە هەولێر دەستەى بزاڤی ئاشتیى دژ بە شەڕ راگەیاندرا. ئەندامانى دەستەکە رایانگەیاند، بە ئامانجی رێگریکردن لە هێرشەکانى دەوڵەتی تورک لەگەڵ زۆرێک لە لایەنەکاندا کۆدەبنەوە.

لە بارەگای حیزبی شیوعیی کوردستان ژماریەکى زۆر لە مامۆستایان، کەسایەتییە ئاینییەکان، رۆشنبیران، پارێزەران و چالاکوانان کۆبوونەوە و لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان "دەستەى بزاڤی ئاشتی لە دژی شەڕ"یان راگەیاند.

زێوەر گەردی ئەندامى بزاڤی ئاشتی لە دژی شەڕ رایگەیاند "لە دژی داگیرکەری و هێرشەکانى دەوڵەتى تورک دەستەیەکمان دروستکرد. لە رۆژانى داهاتوودا سەردانى لایەنە سیاسییەکان لە باشووری کوردستان، کۆنسوڵخانەکان، سەرۆک کۆماری عێراق و پەرلەمانی عێراق دەکەین. ئامانجمان رێگریکردنە لە هێرشەکانى دەوڵەتى تۆرک بۆ سەر باشووری کوردستان".

ر.م