لە هەولێر و ڕانیە ٥ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
لەسەر رێگای هەوڵیر و شەمامک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و لە ڕانیەش ئۆتۆمبێڵێک لە منداڵێکی یەکساڵی دا و منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
لەسەر رێگای هەوڵیر و شەمامک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و لە ڕانیەش ئۆتۆمبێڵێک لە منداڵێکی یەکساڵی دا و منداڵەکە گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنیوز ڕووداوەکە دوێنێ شەو لەسەر رێگای نێوان هەوڵێر شەمامک ڕوویداوە.
بە پێی زانیاریەکان شۆفێرەکە نەیتوانیوە ئۆتۆمبێڵەکە کۆنتڕۆڵ بکات و وەرگەڕاوە.
بەهۆی ڕووداوەکە ٤ کەسی سەرنشینی ئۆتۆمبێڵەکە گیانیان لەدەستداوە.
دوێنێ ئێوارەش لە شاروچکەی چوارقۆڕنەی سەر بە ڕانیە ئۆتۆمبێڵێک لە منداڵێکی یەکساڵانیدا .
لە ڕووداوەکەدا منداڵەکە گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەش دەستگیرکرا.
ف.ق