لە هەولێر ٤ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد, ٤ کەسی دیکە لە شاری هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکراون، کە ئافرەتێك و سێ منداڵن کە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووێکی پرسەیەکی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن".

بەوەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتە (٢٠٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٦٨) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی دیکەش هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

ف.ق