لە وان قەیوم شەرمەزارکرا
دەستبەسەرداگرتنی ٥ شارەوانی لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە/مەهەپەوە لە شاری وان شەرمەزارکرا.
دەستبەسەرداگرتنی ٥ شارەوانی لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە/مەهەپەوە لە شاری وان شەرمەزارکرا.
ڕێکخستنی هەدەپەی وان دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی ئیدر، سێرت، ناوچەی مسرج، بایکان و ئاڵتنئۆڤا لە لایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە شەرەمزار کرد.
چالاکیەک بە بەشداری هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی هەدەپە و پەرلەمانتارانی هەدەپە لە بەرانبەر باڵەخانەی هەدەپە ئەنجامدرا. ڕاگەیەنراوێک لە لایەن سەردار چەلیک بەڕێوەبەری هەدەپەی وانەوە خوێندرایەوە.
چەلیک ڕایگەیاند کە ڕژێم هێرش دەکاتە سەر دەنگدەر و هەڵبژاردنەکان دەکات کە نەک تەنها موڵکی گەلی کورد موڵکی گەلی تورکیشە.
چەلیک ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان سەریان دانانەوێنن و هەنگاو بەرەودواوە نانێن و تێکۆشانیان لەدژی ئەم عەقلیەتە بەردەوامی پێدەدەن.
ف.ق