لە کەرکوک ئه‌نجوومه‌نی رۆژنامه‌وانی – ئه‌ده‌بیی سه‌ربه‌خۆ ڕاگەیەندرا
به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی رۆژنامه‌وانی – ئه‌ده‌بیی سه‌ربه‌خۆ، له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا.
به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نێكی رۆژنامه‌وانی – ئه‌ده‌بیی سه‌ربه‌خۆ، له سه‌نته‌ری رۆشنبیریی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا رۆژنامه‌نووس و ئه‌دیب و نووسه‌رانی پێكهاته جیاجیاكانی شاره‌كه به‌بێ جیاوازی ئامادە بوون و مافی به‌شداریكردن و خۆپاڵاوتنیان هەبوو بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجوومه‌نی رۆژنامه‌وانی - ئه‌ده‌بیی.
بورهان حاجی سلێمان ئەندامی ده‌سته‌ی دامەزراندنی ئەنجومەنەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند: "ئه‌نجوومه‌نی رۆژنامه‌وانی - ئه‌ده‌بی جێگرەوەی هیچ سەندیکا و ڕێکخراوێک نابێت، بەڵکو کیان و ئەنجوومەنێکی سەربەخۆ دەبێت بۆ خزمەتکردنی کایەی ئەدەبی و کایەی رۆژنامەوانی لە شاری کەرکوک.''
هەروەها ناوبراو راشیگەیاند: '' ئەوەی ئەمڕۆ ئێمەی کۆکردووەتەوە خەمخۆرییە بۆ کلتور و ئەدەبی شاری کەرکوک ."
دەربارەی بەشداریی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکوک لەم ئەنجوومەنە بورهان حاجی سلێمان وتی: ''خۆشبەختانە ئەمڕۆ ئەدیبان و رۆژنامەنووسانی نەتەوە جیاوازەکانی شارەکە بەشدارن بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجوومەنێکی فرە رەنگ و فرە دەنگ و فرە کلتور دروست بکەین. بۆ ئەوەی نەتەوە جیاجیاکانی شارەکە زیاتر ئاشنابن بە کلتوری یەکتر تا هەموومان لەروویەکەوە بتوانین پێکەوە ژیان بەرجەستە بکەین لەم شارە دا تا ئایندەیەکی رۆشنبیری ئەدەبی و رۆژنامەوانی گەشتر لەم شارەدا پێشبخەین."
ر.م