لە گەڤەر تەقینەوە ڕوویدا

ڕاگەیەنرا کە لەناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلی پۆلیس تەقینەوە ڕوویدا ، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا لانیکەم ٩ پۆلیس-ی تورکیا بریندار بوون.

 

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، لە دەوروبەری بارەگای تەپە مەشکانی سەربە گەڤەری جولەمێرگ تەقینەوە ڕوویداوە.

والی جولەمێرگ ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی تەقینەوەیەکەدا ٩ پۆلیس برینداربوون، کە برینی یەکێکیان زۆر سەختە.

لەبارەی ئاماری ئەنجامی تەقینەوەکەوە هێشتا زانیاریی تەواو ئاشکرانەکراوە.

ک-ش