لە گەڤەرو شەمزینان چالاکی گەریلا

لەناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ لەدژی کاروانێکی سەربازی چالاکی ئەنجامدرا ، زرێپۆشێکی سوپای تورکیا تێکشکا . لەشەمزینان لە دووناوچە شەڕهاتە ئاراوە.

بە پێی ئەوزانیارییانەی کە لەسەرچاوەهەرێمییەکان دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە،دوێنێ شەوکاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە بنکەی سەربازی وارگەنیما-ی گەڤەر بەرەو ناوچەی دیکە دەجوون کرانە ئامانجی مینی چێنراوی گەریلا. زانرا کە لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سوپای تورکیا تێکشکا . ژمارەی کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا لەناوچەکە دەستی کردبە ئۆپەراسیۆنی سەربازی.

بەرەبەیانی دوێنێ لە هەرێمی هەرکی-ی شەمزینان لەنێوان گەریلاکان وسوپای داگیرکەری تورکیا  شەڕێکی کورت ڕوویدا. سەرچاوەهەرێمییەکان ئاشکرایان کرد کە ژمارەیەکی زۆر لەسەربازانی تورکیا کوژران وبرینداربوون. هەروەها لە ناوچەی گەلی گەلێشێم-ی شەمزینان گەریلاکان لەدژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەهەرێمەکە شەڕێکی کورت ڕوویدا . ئاماری کوژراو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە.

ک-ش