مانگرتن لە خواردنی ناسر یاگز ٨٥ڕۆژە بەردەوامە

٨٥ ڕۆژە لە باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مانگرتن لە خواردن بەردەوامە. مانگرتن لە خواردنی ناسر یاگز لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ٨٥ ڕۆژی تێپەڕاند، سەرەڕای باری خراپی باری تەندروستی، یاگزسوورە لەسەر بڕیارەکەی خۆی.

چالاکیی مانگرتن لە خورادنی ناسر یاگز، ئەندامی هەدەپە لە نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشووری کوردستان لە ڕۆژی ٨٥ هەمیندا بەردەوامە.سەرەڕای دۆخی خراپی تەندروستی، یاگزجەخت دەکاتەوە کە هەتاکو گۆشەگیری هەبێت، ئەو درێژە بەچالاکییەکەی خۆی دەدات.

ئەمڕۆ گروپی ٤٣ هەمین لە نوێنەراتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستیان بە مانگرتن کرد، ئەمە لە کاتێکدایە ئەندامی نوێنەرایتیەکە، ناسر یاگزی ماوەی ٨٥ ڕۆژە لە مانگرتنی بێسنووردایە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

ناسر یاگز ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ باشووری كوردستان، كه‌ ٨٥ ڕۆژه‌ له‌ شاری هه‌ولێر مانی له‌ خواردن گرتووه‌، سات به‌ سات ته‌ندرووستی زیاتر تێكده‌چێت. پزیشكان كه‌ ڕۆژانه‌ پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ڕیتمی لێدانی دڵی خراپ بووه‌. له‌ هه‌مان كاتدا یاگز به‌یانییان له‌ كاتی هه‌ڵسان له‌ خه‌و، تا ٣-٤ كاتژمێر ناتوانێت هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ. دوای كۆمه‌ڵێك جووڵه‌ی دیكه‌، ئینجا ده‌توانێت هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ.

ناسر یاگز كه‌ خه‌ڵكی شاری ئێلح-ی باكووری كوردستانه‌، به‌هۆی زه‌خت و فشاری ڕژێمی تورك ناچار بووه‌ كۆچ بكات بۆ باشووری كوردستان. له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ٢١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ (دوای ١٣ ڕۆژ له‌ ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن)، له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌ مانگرتنی بێسنوور و بێ نۆبه‌ت كرد. له‌ ماوه‌ی مانگرتنه‌كه‌یدا چه‌ندین جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌ چالاكییه‌كه‌ی ده‌كات.

ک-ش