مانگرتن لەخواردن لەهەولێربەبەشداری گروپی ٣٨هەم بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لەخواردن لەشاری هەولێرکە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەڕێوەدەچێت، لەڕۆژی ٧٥هەمینی خۆیدایە. چالاکییەکە بەبەشداری گروپێکی نوێ بەردەوامە.

چالاکییەکە کە لەنوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، لەڕۆژی ٧٥هەمینی خۆیدایە.

لەناو مانگرتوانی هەدەپە لە هەولێر، ناسر یاگز ٧٥ ڕۆژە بەبێ ناوبڕ مانی لەخواردن گرتووە و پابەندی مانگرتنی خولی نابێ، چالاکییەکەی لەیلا گوڤەن-یش لە ٨٨ هەمین ڕۆژیدایدایە.

ناسز یاگز کە ٧٥ ڕۆژە لەمانگرتندایە بەهۆی خراپیی تەندروستییەوە، نەیتوانی لەبەردەم ڕاگەیاندنەکان ئامادەبێت و لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە.

بۆ پشتیوانیی مانگرتنی لەیلا گوڤەن و دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، ماوەی ٧٥ ڕۆژە لە نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان لە شاری هەولێر، دەست بە چالاکیی مانگرتن لە خورادن کراوە بە شێوەی خولیی، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆش گروپی ٣٨هەم، مانگرتنیان دەستپێكرد.

موزەیەن گونەش، نوێنەری هەدەپە لە باشووری کوردستان لە لێدوانیدا بۆ دەزگەکانی چاپەمەنی ئاماژەی بە خراپیی تەندروستیی لەیلا گوڤەن و ناسر یاگز کرد و وتی، "دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکان فشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا، ئەگەرداواکاری مانگرتووان قەبووڵ نەکرێت ئەوا چالاکییەکە بەردەوام بێت. ڕۆژبەڕۆژ دۆخی تەندروستیی مانگرتوان خراپتر دەبێت."

ک-ش