مانگرتنی ناسر یاگز ٨٠ ڕۆژی پڕكرده‌وه
له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له کوردستان و هه‌نده‌ران مانگرتنه‌كان به‌ردوامن. ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز له ڕۆژی هه‌شتاهه‌مدا به‌رده‌وامه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت.
له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له کوردستان و هه‌نده‌ران مانگرتنه‌كان به‌ردوامن. ئه‌ندامی هه‌ده‌په ناسر یاگز له ڕۆژی هه‌شتاهه‌مدا به‌رده‌وامه له مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت.
ناسر یاگز ئه‌ندامی نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر، به‌هۆی سته‌می ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه له باكووری كوردستانه‌وه ڕووی له باشووری كوردستان كردووه و به‌رده‌وامه له خه‌باتی سیاسی.
ناسر یاگز ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كردووه. پزیشكه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سات به سات ته‌ندرووستیی یاگز خراپتر ده‌بێت، به‌ڵام ناوبراو سووره له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ی و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه پێداگری له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ی ده‌كات. به گوته‌ی پزیشكان په‌ستانی خوێنی ناسر یاگز دابه‌زیوه و ڕۆژ به ڕۆژیش ئاستی بینایی چاوه‌كانی كه‌م ده‌كات، هه‌روه‌ها توانای ڕۆیشتنی كه‌م بووه و ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بڕۆت.
s.m