ماوه‌ی ٢ ڕۆژه ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وانی هه‌ورامان ده‌سووتێت
ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌رێمی هه‌ورامان به‌رده‌وامه و سات به سات گه‌وره‌تر ده‌بێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و باخچه‌یان هه‌یه سووتان.
ئاگركه‌وتنه‌وه له هه‌رێمی هه‌ورامان به‌رده‌وامه و سات به سات گه‌وره‌تر ده‌بێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی ڕووبه‌رێكی زۆری دارستان و باخچه‌یان هه‌یه سووتان.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی كه به‌ر له ٢ ڕۆژ له بناری چیای بیاره و گونده‌كانی سه‌یرانگه‌ی ئاوێسه‌ر و ده‌گا شێخانی هه‌ورامان كه‌وته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئاگره‌كه دانه‌مركاوه‌ته‌وه. به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه ڕووبه‌رێكی به‌رفره‌وانی دارستان و باخچه‌ی گوندنشینان سووتاوه.
زانیار عومه‌ر، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی به‌رگریى شارستانیى هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: ئه‌و ئاگره‌ی كه له هه‌ورامان كه‌وتووه‌ته‌وه هێشتا دانه‌مركێندراوه‌ته‌وه و سات به سات زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات.
ناوبراو ده‌ستنیشانی كرد كه تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌موده‌ست چوونه‌ته هه‌رێمه‌كه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه خستووه‌ته‌گه‌ڕ. گوتیشی: له ماوه‌ی ٢ ڕۆژدا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه هه‌زاران دار، باخ و ڕه‌ز سووتاون.
s.m