مەشەدە: پەکەکە بووە چرا بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی
مەشەدە پیرۆزبایی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکەی کرد رایگەیاند کە پەکەکە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی بووە چرا، پێویستە ئەم چرایە هەمیشە بگەشێنینەوە.
مەشەدە پیرۆزبایی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندی پەکەکەی کرد رایگەیاند کە پەکەکە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی بووە چرا، پێویستە ئەم چرایە هەمیشە بگەشێنینەوە.
ئەنجومەنی شەنگال لە دەرەوەی وڵات (مەشەدە) بەبۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
مەشەدە پیرۆزبایی ٤١مین ساڵیادی دامەرزاندنی پەکەکەی لە رێبەری گەلی کورد ئۆجالان، لە بزووتنەوەی ئازادی، لە ئێزدخان و گەلی کورد و دۆستانی کوردستان کرد.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، کۆمەڵگەی ئێزدی کە ٧٣ فەرمانی لەدژ کراوە، بە رۆحی ئاپۆیی و مام ئێزدخان مام زەکی شەنگالی بۆ ژیانێکی ئازاد بەرخۆدان دەکات.
مەشەدە ئاماژەی بەوەش کرد کە لەگەل هێرشە قورسەکانی هێزی داگیرکەر، لە هەموو کاتێکی زیاتر هەلی خولقاندنی ئێزدخانێکی سەربەخۆ هەیە.
لە راگەیاندراوەکەدا بایەخی پەکەکە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی بەم شێوە باس کراوە: "پەکەکە بووە چرا بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی. ئەو چرایە پێویستە لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدییەوە هەمیشە بگەشێندرێتەوە. دوژمن هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژئاوا و شەنگال. دەیەوێت کۆنسێپتی 'میساقی میلی' جێبەجێ بکات. بەڵام با کۆمەڵگەی ئێزدی باش بزانێت کە دوژمن تەنگەتاو بووە، سیستمی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە هەر کۆتایی دێت. دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان و سیستمی فاشیستی بە بەرخۆدانی پەکەکە دەڕووخێت ".
د.خ