ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلا كه له ئامه‌د شه‌هید بوون ئاشكرا كرا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له شه‌ڕی ٢ی ئاب له ده‌وروبه‌ری ئامه‌د شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له شه‌ڕی ٢ی ئاب له ده‌وروبه‌ری ئامه‌د شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٨ی ئابی ٢٠١٨ ئێمه لێدوانمان دابوو و گوتبوومان كه له ١ی ئابدا سوپای توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانی شه‌هید ڕۆژهات له ئامه‌د ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكردووه و له شه‌ڕدا كه هه‌تا ٣ی ئاب به‌رده‌وام بوو، ٢ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی ئه‌و دوو گه‌ریلایه‌ی هه‌په‌گه:
ناسناو: ئازاد زاگرۆس
ناو و پاشناو: مه‌جید ده‌لایمیلان
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
ناوی دایك و باوك: فناس - ئه‌بوشاكر
كات و شوێنی شه‌هید بوون: ٣ی ئابی ٢٠١٨ - ئامه‌د
***
ناسناو: نۆرشین ئا‌ڤێستا
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د دۆراك
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: نادره - سلێمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٣ی ئابی ٢٠١٨ - ئامه‌د
s.m