ناڤ یەک: جەژنى چلخانە پیرۆز بێت

ناڤ یەک (NAV-YÊK) جەژنى چلخانەی لە کۆمەڵگەى ئێزدی، گەلی کورد و کوردستانیان و هەموو مرۆڤایەتى پیرۆز کرد.

ناوەندی یەکێتیى کۆمەڵەکانى ئێزیدى (ناڤ یەک، NAV-YÊK) بە بۆنەى جەژنى چلخانە پەیامێکى بڵاوکردەوە و جەژنەکەى لە کۆمەڵگەى ئێزدی و گەلی کورد و کوردستانیان و هەموو مرۆڤایەتى پیرۆز کرد.

لە پەیامەکەى ناڤ یەک دا هاتووە "جەژنى چلخانە بە 'جەژنی چلەى هاوین' دەناسرێت. ئەو جەژنە جەژنى کۆمەڵگەى ئێزدییە، کە لە قورسترین و دژوارترین وەرزی ساڵدا بەڕێوەدەچێت. ئامانجێکى ئەو جەژنە دەستنیشانکردنى پێشەنگەکان و راهێنانە لەسەر ژیانى هەرەوەزی و پێکەوەیى".

ناڤ یەک رایگەیاند، جەژنى چلخانە لە هەموو ناوچەکانى کۆمەڵگەى ئێزدی پیرۆز دەکرێت.

ناڤ یەک راشیگەیاندووە، پێویستە ئەو جەژنە دێرینە لەلایەن کۆمەڵگەى ئێزدییەوە بپارێزرێت و داواشى لە هەموو کۆمەڵگە و رێکخراوەکانى ئێزدی کرد کە بەو تێگەیشتنەوە بجوڵێنەوە.

لە کۆتایى پەیامەکەدا هاتووە "وەک دەزانرێت ٣ى ئاب چوارەمین ساڵیادى فەرمانی شەنگالە. ئێمە داوا لە کۆمەڵگەکەمان دەکەین، یەکێتیى خۆیان بونتات بنێن و بە یەکدەنگی و یەک هێزییەوە بەشداری یادى ئەو فەرمانە بکەن. تەنها یەکێتیى خۆمان دەتوانێت وەڵام بێت لە دژی داگیرکەریى سەر خاکى دایک و باوکانمان".

ر.م