نەپەگە: شەهیدان سەرچاوەی بنچینەیی بەهێزکردنی رێگای سەرکەوتنی ئێمەن

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی گوڵاندا هەموو شەهیدانی شۆڕشی بە ڕێز و حورمەتەوە یاد کردەوە و رایگەیاند، شەهیدان بۆ ئێمە واتە سەرچاوەی بنچینەیی ژیان.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە لە بارەی مانگی شەهیدانەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی راگەیێندراوەکە بەم شێوەیە یە:

"لە پارتیبوونی پارتەکەمان پەکەکە و تێکۆشانە بە هەیبەتەکەیدا، شەهیدە نەمر و قارەمانەکانمان خاوەنی رەنجێکی گەورەن و سەرچاوەی هێزێ ئێمەن. شۆڕشگێری پێشەنگ و ئەنتەرناسیۆنال هاوڕی هەقی کارەر کە لە ١٨ی گوڵانی ساڵی ١٩٧٧ دا لە دیلۆک شەهید بوو، یەکەمین شەهیدی ئێمەیە و پەکەکەش بۆ یادکردنەوەی ئەو شەهیدە بونیادنرا. بەو تێکۆشانەوە، بوو بە پارتی شەهیدان. ئەم خۆڕاگریە کە بۆ یادکردنەوەی شۆڕشگێری گەورە هەقی کارەر دەستی پێکرد، کە رێبەر ئاپۆ پێی دەوت 'ئەو رۆحی شاراوەی منە'، بە خۆڕاگریی هیلوان و سێوەرەگ، بە خۆڕاگریە گەورەکەی ناو بەندیخانەکان لە ساڵی ١٩٨٢ و هەنگاوی یەکەمی گەریلا لە ١٥ی ئاب، بە راپەڕینەکانی گەل لە ساڵەکانی ١٩٩٠، بە شۆڕشی ژیانەوەی نەتەوەیی و شۆڕشی ئازادیی ژنان گەشەی کرد و گەیشت بەم سەردەمە. ئەم هەنگاوە شۆڕشگێریانە هەموویان بۆ یادکردنەوەی شەهیدە قارەمانەکانمان نران کە لە هەقی کارەرەوە دەستی پێکرد.

مانگی گوڵان مانگی شەهیدانە کە لەگەڵ یەکەمین فەرماندەمان هاوڕێ محمد قەرەسونگور چەندین پێشەنگی شۆڕشگێری تێکۆشانی شۆڕشی کورستان و تورکیا، شەهید بوون. بۆیە پارتەکەمان پەکەکە، ١٨ی گوڵان وەکو رۆژی شەهیدان و مانگی گوڵانیش وەکو مانگی شەهیدان ناساندووە.

هەموو ساڵێک مانگی گوڵان، بەو شێوەیە باسی لێوە دەکرێت کە مانگی یادکردنەوەی شەهیدانە و وەکو مانگی هاوخەمی بۆ شەهیدان تەماشا دەکرێت و لە بەرامبەر راستیی شەهیدان، هەڵوێستەکانمان سەر لە نوێ دەنرخێنین و بە مەبەستی یادکردنەوەی شەهیدان، جەخت لە سووربوونمان دەکەینەوە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانیان. ئێمەش بە ناوی هاوڕێکانی ئەوانەوە کە لەسەر رێچکەی شەهیدانی فیدایی رێدەکەین و بەڵێنمان داوە کە لەگەڵ تێکۆشانمان، خاوەنداری لە بیرەوەریەکانیشیان بکەینەوە، لە ٤٣هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ هەقی کارەر و لە کەسایەتی گشت شەهیدانی مانگی گوڵاندا، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێز و حورمەتەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێنیشمان دووپات دەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدی دێنین.

پارتەکەمان پەکەکە، ئەنجامی ئەو تێکۆشانەیە کە بە رەنجی گەورەی رێبەر ئاپۆ و داستانی بێوێنە و قارەمانانەی شەهیدان بەدی هاتووە. دوای هەر قوربانی و شەهیدێک پارتەکەمان پەکەکە، بەهێزتر بوو، بڕیاردان بەهێزتر بوو، بوو بە بنەما بۆ هەموو هەنگاوێک. لە کاتی هەر شەهادەتێکدا، گەورەکردنی تێکۆشان گۆڕا بۆ پێوانە ئەساسیەکان و ئەمەش تێکۆشانی ئازادیی ئەمڕۆی گەورەتر کردووە.
رێبەر ئاپۆ هەر لە سەرتاوە ئەو راستیەی، شەهیدان گیانی خۆیان بۆ بەخت کردووە، یەک بە یەک خستووتەروو، لەسەر ئەو بنەمایە لە ناو هەڵومەرجی بێئەنجامدا خۆڕاگری بەڕێوە بردووە و راستیی ئەم بنەمایەش، ملیتانەکانی پەکەکەی پێ ئاشنا کردووە. ئەو راپەڕینەی رێبەر ئاپۆ لە دژی سیستمی ئینکار و لەناوبردنی کوردستان دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ گەیشتووەتە میلیۆنان کەس و گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگی خۆڕاگری. لە ناو جەوهەری ئەمەشدا، راستیەک بوونی هەیە کە ئەویش داستانی بێوێنەی شەهیدانە. ئەوانەی رێگای تێکۆشانی پیرۆزیە ئەساسیەکانی بۆ گەلی کوردستان خستەروو، خۆیان خستە بەردەم هەموو سەختیەک و لە ریزی پێشەوە بوون و تێکۆشانیان کرد و بە خۆڕاگرییە بێوێنەکەیان قارەمانیەتیی گەلی کوردستانیان خوڵقاند، شەهیدەکانمان بوون. شەهیدەکانمان هێزی ئەساسیی ژیانی ئێمەن، هەروەها راستیی و هەقیقەتی ئێمەیە کە ئەو هێزەمان پێدەبەخشێت کە بێ ئەوەی رێگریەکان بمانوەستێنێت، بەرەو ئامانجی خۆمان بڕۆن. گەلی کوردستان کە لە قولایەوە لەو راستیە تێگەیشتووە و پێشوازیشی لێکردووە، هەمیشە شەهیدەکانی بە رێز و حورمەتێکی گەورەوە یاد کردووەتەوە و خستوویەتیە بەرزترین ئاست و بیرەوەریەکانیشی بە دڵسۆزانە هەڵگرتووە و هەر کاتێکیش پێویست بووبێت، بۆ خاوەنداری لە شەهیدەکانی، گیانی بەخت کردووە.

ئێمە بە ناوی هێزی پاراستنی گەلی کوردستانەوە کە بە پێشەنگایەتی پارتی شەهیدان، پەکەکە خەبات دەکەین، لە هەموو کاتێک زیاتر سوورین لەسەر ئەوەی یادکردنەوەی شەهیدەکانمان، هەڵوێستە گەورەکەی رێبەرەکەمان لە ئیمرالی و خۆڕاگریەکەی و تێکۆشانی گەلەکەمان لەسەر بنەمای 'هەنگاوی تێکشکاندنی گۆشەگیری، هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم و ئازادکردنی کوردستان'، گەورەتر بکەین.

ئێمە وەکو گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە چوارچێوەی سەرلە نوێ بوونیادنانەوەدا، دەگەین بە ئاستێکی پرۆفیشنال و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و دەکەوینە سەر رێچکەی شەهیدان و لەسەر رێگای سەرکەوتندا بە بڕوا بەخۆبوونەوە تێدەکۆشین و بەم شێوەیە رۆژ بە رۆژ تێکۆشان گەورەتر دەکەین و دەگەین بە ئازادی. لەم چوارچێوەیەدا جارێکی دیکە شەهیدەکانمان بە رێز و حورمەتەوە بە بیر دێنینەوە و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە لە پاراستنی ژیانێکدا کە شایەنی بیرەوەریەکانیان بێت و بە بێ ئەوەی بۆ دواوە هەنگاو بنێین، ژیان بەردەوام دەکەین."

ز.ش