هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی بێگرو قەلقەلی و ئەلباک دەستگیر کران

هەر یەک لە هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی هەدەپەی ناوچەی بێگر و قەلقەلی و ئەلباک-ی شاری وان و ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی باگلاری شاری ئامەد دەستگیر کران.

یلماز شاڵان هاوسەرۆکی شارەوانی بێگر و یاکوب ئالماچ هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی و ئەرکان ئاجار هاوسەرۆکی ناوچەی ئەلباک لە شاری وان، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناو ماڵەکانیان دەستگیر کران و گواستیانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.

لە لایەکی دیکەوە لە شاری ئامەدیش ناشیدە بولوت تەکین جان ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی باگلار دەستگیر کراوە و تەسلیمی بەشی دژە تیرۆری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامەدیان کردووە.

ناوبراو لەگەل ٥ ئەندامی تری ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەکە لە ٢٢ی تشرینی دووهەم لە پۆستەکانیان دوور خرابوونەوەو قەیوم لە جێگایان جێگیر کراون.

ز.ش