هاوڵاتییانی کەرکووک ناڕازین له گرانیی نرخی كاره‌بای موه‌لیدە ئەهلییەكان
چالاكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی له شاری كه‌ركووك لە به‌رانبه‌ر گرانیی نرخی كاره‌بای موه‌لیدە ئەهلییەكان گردبوونەوەیەكیان لە بەردەم بینای قائیمقامیەتی کەرکووک ئەنجام دا.
چالاكانی كۆمەڵگه‌ی مەدەنی له شاری كه‌ركووك لە به‌رانبه‌ر گرانیی نرخی كاره‌بای موه‌لیدە ئەهلییەكان گردبوونەوەیەكیان لە بەردەم بینای قائیمقامیەتی کەرکووک ئەنجام دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە چەند چالاكێكی كۆمەڵگه‌ی مەدەنیی شاری كه‌ركووك لە به‌رانبه‌ر گرانیی نرخی كاره‌بای موه‌لیده ئەهلییەكان لە بەردەم بینای قائیمقامیه‌تی شاره‌كه گردبوونەوەیەكی ناڕەزایهتییان ئەنجام دا.
ئەدهەم جومعە یەکێکە لە به‌شدارانی گردبوونه‌وه‌كه بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی گوت، «چەند بریارێکی نادادپەروەر دەرچووە دەربارەی نرخی مانگانەی ئەمپێری كاره‌بای موه‌لیده ئەهلییەکان. ئەم نرخانەی دانراون نایەکسانی تێدایه به‌رانبه‌ر گه‌ڕه‌كه کوردیەکان و گەڕهکە هەژارەکانی شاری کەرکووک. ئێمە لێرە ده‌مانه‌وێت هەڵوێستێك دەربڕین به‌رانبه‌ر قائیمقامی کەرکووک فەلاح یایچلی کە بەبێ ئەوەی ڕەچاوی بژێوی هاوڵاتیان بکات ئه‌و نرخانه‌ی داناوه. له‌كاتێكدا دۆخی عەسکەری شاری کەرکووک وای کردووە کار كه‌م بێت و بژێویی خه‌ڵك باش نەبێت.»
ئەنجومەنی هەرێمی کەرکووکی تەڤگهری ئازادیی کۆمەڵگه‌ی کوردستان پشتیوانی له داواكاری ئه‌و چالاكانه‌ی كرد و به‌شداری له گردبوونه‌وه‌كه‌دا كرد. ئەسکەندەر سەلیم بەرپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی لە شاری کەرکووک به ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «وەکو نوێنەری ته‌ڤگه‌ری ئازادی بەشداریم كرد لەم گردبوونەوەیە بۆ دەربرینی نارەزایەتی به‌رانبه‌ر جیاوازی كردن له دانانی نرخی ئەمپێری كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان. له هەندێک گه‌ڕه‌كی کوردنشین نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با ١٢ هەزار دینارە، به‌ڵام له هەندێک گه‌ڕه‌كی دیکە کە کوردنشین نین نرخی ئەمپێرێک كاره‌با ٥ هەزار دینارە. ئەم بڕیارانە نایەکسانی دروست دەکات لەنێو هاوڵاتییان.»
ناوبراو گوتیشی، ئەوان وەکو ته‌ڤگه‌ری ئازادی نادادپه‌روه‌ری قبووڵ ناكه‌ن و پشتگیری له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن كه خزمه‌تی هاوڵاتییانی شاری کەرکووک بکات.
s.m