په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په له ئامه‌د مووسا فارسئۆغوللاری كه به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بابه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانی ناوچه‌كانی پاسوور و فارقینی ئامه‌د سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه‌ی كردبوو، ڕایگه‌یاند: ڕێگری كراوه ئاگره‌كه دابمركێندرێته‌وه.
شاندی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په و كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - كه‌جه‌ده له دوای لێكۆڵینه‌وه له سووتاندنی دارستانه‌كانی ناوچه‌كانی پاسوور، هه‌زرۆ و لجه له ٢٨ی ته‌مووزدا كه به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا ئاگر كه‌وتبووه‌وه، لێدوانی دا. لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه له به‌رده‌م ناوه‌ندی هه‌ده‌په له ئامه‌د به ئاماده‌بوونی ئه‌ندام و به‌رپرسیارانی هه‌ده‌په و كه‌جه‌ده به‌ڕێوه‌چوو.
«گوندنشینان گوتیان بۆمب هاویشتراوه»
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په مووسا فارسئۆغوللاری ڕایگه‌یاند، له ده‌رسیم بگره هه‌تا ئامه‌د ئاگری گه‌وره ده‌كه‌ونه‌وه. گوتیشی هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت رایگه‌یاندووه كه باری نائاسایی هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نیا ناوه‌كه‌ی هه‌ڵگیراوه.
«له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه گوتیان باری نائاسایی هه‌ڵگیراوه، سووتانی دارستانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردووه. ئێمه چووین بۆ پاسوور و لجه و لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد. له دوای بۆمبارانه‌كان ئاگره‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ گوندنشینان نه‌یانتوانیوه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر.»
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ڕاشیگه‌یاند: «ئاگره‌كانی ناوچه‌ی ئه‌سكار و دۆرشین له پاسوور كوژێندراونه‌ته‌وه. گوندنشینان ده‌ستنیشانیان كرد كه بۆمب هاویشتراوه و به‌هۆیه‌وه ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه. گوندنشینانی گونده‌كانی كه‌رواس و هه‌لهه‌لێی لجه گوتیان: به‌هۆی بۆمبارانه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و بۆ مه‌یدانێكی به‌رفره‌وان ته‌شه‌نه‌ی كردووه. لێره ئێمه له‌گه‌ڵ گوندنشینان ئاگرمان كوژانده‌وه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه هه‌یه.»
مووسا فارسئۆغووللاری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌و كرده‌وانه كه چه‌ندین ساڵه تاقیده‌كرێنه‌وه هیچ به‌ده‌ست نایه‌ت، پێویسته ده‌وڵه‌ت له‌مه تێبگات و ده‌ست له‌و ڕێبازانه به‌ردات.
«هه‌وڵه‌كانی ئێمه پێشخستنی چاره‌سه‌رییه بۆ سه‌رانسه‌ری توركیا. له مامه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تدا، به‌هۆی دوژمنایه‌تییان له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد، كرده‌وه‌ی وه‌ها ده‌كرێن كه ده‌بنه هۆكاری مردنی مرۆڤ. ئێمه داوا له كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین كۆتایی به‌مه بێنن. ئێمه ئه‌م ڕه‌فتاره دڕندانه‌یه‌ی به‌رانبه‌ر گه‌له‌كه‌مان قبووڵ ناكه‌ین. له ئێستا به‌دواوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان و گه‌لی خۆمان به‌ته‌نیا جێناهێڵین.»
s.m