هه‌لومه‌رجی باكووری كوردستان له «باری نائاسایی» واوه‌تره
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی توركیا باری نائاسایی له توركیا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و بارودۆخه‌كه سه‌ختتر بووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕژێمی توركیا باری نائاسایی له توركیا هه‌ڵگرتووه، به‌ڵام له باكووری كوردستان درێژه‌ی هه‌یه و بارودۆخه‌كه سه‌ختتر بووه.
سه‌رۆكی لقی وان-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ موراد مه‌له‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌م دواییانه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌دان له كاتی ده‌ستگیركردندا زیادی كردووه و ڕێژه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌رز بووه‌ته‌وه.
له توركیا هه‌رچه‌نده باری نائاسایی هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام له كوردستان ڕێوشوێنه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا هاوشێوه‌ی كاتی باری نائاسایی به‌رده‌وامن. له‌م دواییانه‌دا ده‌یان كه‌س له سنووری وان و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی ئه‌ردیش ده‌ستگیركراون. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، لێیاندراوه و ئه‌شكه‌نجه دراون. ئاكه‌په كه ده‌ڵێت باری نائاسایی هه‌ڵگرتووه، ڕێوشوێنه‌كانی له كاتی باری نائاسایی زیاتر توند كردووه له باكووری كوردستان. هه‌ر له دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی، له سه‌دان گوند، كوێستان و ده‌ڤه‌ری دیكه هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه. سه‌رۆكی لقی وان-ی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ موراد مه‌له‌ت ڕایگه‌یاند، له‌م دواییانه‌دا له وان ده‌ستگیركردن، ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ زیادی كردووه.
«هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختتر له باری نائاسایی هه‌یه»
موراد مه‌له‌ت گوتی: «حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندبوو كه ماوه‌ی باری نائاسایی درێژ ناكرێته‌وه و له توركیا باری نائاسایی كۆتایی هاتووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ها نییه. له كوردستان باری نائاسایی به‌رده‌وامه و بگره سه‌ختتریش بووه.»
«له كاتی ده‌ستگیركردندا ئه‌شكه‌نجه دران»
مه‌له‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك كاتێك هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵان و خه‌ڵكیان ده‌ستگیركردووه، ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ستگیركراوانیان داوه. گوتیشی: «هه‌رچه‌نده ڕای گشتی ئاگاداری ئه‌م دۆخه‌ش بوو، به‌ڵام هیچ ڕێوشوێنێك نه‌گیرایه‌به‌ر و فشاره‌كان زیاتر بوون. هه‌موو بواره‌كانی ژیانی مرۆڤ سنووردار كراون، به تایبه‌تی مۆڵه‌ت ناده‌ن كه مرۆڤ مافه دیموكراتییه‌كانی خۆی به‌كاربێنێت و چالاكی ساز بكات.»
موراد مه‌له‌ت له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات هیچ په‌یوه‌ندی به قانوونه‌وه نییه. زه‌خت و توندوتیژی دژوارتر له باری نائاسایی له ئارادایه.»
s.m