هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی نوورجان كاراكایا و كۆرپه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی مردنی نوورجان كاراكایا و كۆرپه‌كه‌ی له كۆتایی مانگی ته‌مووز، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی مردنی نوورجان كاراكایا و كۆرپه‌كه‌ی له كۆتایی مانگی ته‌مووز، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كرد، ڕۆژی ٣١ی ته‌مووز كه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له گه‌ڤه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویداوه، ئه‌و هه‌رێمه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تیایدا ڕووداوه مه‌یدانی جه‌نگه و ئه‌و شوێنه «هه‌رێمێكی جه‌نگی»یه.
هه‌په‌گه سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان هیچ كات له چالاكییه‌كانیاندا هاوڵاتییانی سیڤیل ناكه‌نه ئامانج و ڕایگه‌یاند: «مێدیای تورك بۆچی باسی كوشتنی ٢٧ سه‌رباز له هه‌مان هه‌رێم ناكات.» هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ده‌ستنیشان كراوه كه هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا سیڤیل مردوون یان نا، له‌وانه‌یه ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووبێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
بۆچی باسی كوشتنی ٢٧ سه‌رباز ناكه‌ن؟
٣١ی ته‌مووز ژنێك به ناوی نوورجان كاراكایا له‌گه‌ڵ كۆرپه ساواكه‌ی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی شوشاتكێ كه ده‌كه‌وێته هه‌رێمی قه‌ده‌غه‌كراوی سه‌ربازیی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ، ژیانیان له‌ده‌ستدابوو. ئه‌م ڕووداوه چه‌ندین ڕۆژه له لایه‌ن به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیا بڵاوده‌كرێته‌وه. ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ڕووداوه‌كه‌ی تێدا بووه، یه‌كێكه له‌و هه‌رێمانه‌ی كه هه‌میشه شه‌ڕی تێدایه. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ژنێك و كۆرپه‌كه‌ی ژیانیان له‌ده‌ستداوه، له شه‌ڕێكدا كه ڕوویدا ٢٧ سه‌رباز كوژراون. له شه‌ڕی ئێمه‌دا كه نزیكه‌ی ٣٠ ساڵه به‌رده‌وامه، هه‌رگیز هاوڵاتییانی سیڤیلمان نه‌كردوونه‌ته ئامانج و ئه‌مڕۆش نایانكه‌ینه ئامانج. له‌و ڕووداوه‌دا كه دایكێك و كۆرپه‌كه‌ی ژیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌و كه‌سانه نه‌بوونه‌ته ئامانجی گه‌ریلاكانی ئێمه. ئه‌گه‌ر ڕووداوێكی وه‌ها ڕووشی دابێت، ڕووداوێكه كه به ته‌واوی له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌یه‌كدا بووه.
له‌وانه‌یه ڕووداوی نه‌خوازراو بێت
له مه‌یدانێكدا كه ئه‌وه‌نده سه‌ربازی تێدا كوژراون، ڕووداوێك (ئه‌گه‌ر ڕاست بێت) كه به نه‌خوازراوی ڕوویدا بێت، ئه‌وه‌نده له لایه‌ن مێدیای توركه‌وه ده‌كرێته ڕۆژه‌ڤ. باسنه‌كردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه كوژراون و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی ده‌روونیدا، ده‌ریده‌خات كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه به بارودۆخی جیاواز تێبگه‌یه‌نرێت. پێویسته ئه‌مه هه‌موو كه‌س به باشی بیزانێت. فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌وه‌نده به‌دوای ڕووداوێكدا ده‌چێت، ده‌یه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به‌و كۆمه‌ڵكوژییانه بدات كه له كوردستان ده‌یكات. پێویسته هه‌موو كه‌س له دژی هه‌ر جۆره شه‌ڕێكی تایبه‌ت هه‌ستیار و هۆشیار بێت.
s.m