هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی شرنا‌خ و ئیدر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلا له سنووری شاری ئیدر-ی باكووری كوردستان ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلا له سنووری شاری ئیدر-ی باكووری كوردستان ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له شرنا‌خ شه‌هید بووه. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا له ئیدر ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
له ناوچه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ چالاكیی گه‌ریلا
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«ڕۆژی ١١ی ئه‌یلوول\٢٠ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٠:٣٠ هێزه‌كانمان كه له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له گردی ڤاجیپ و سه‌ربه‌ند-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قلا‌بان-ی شرنا‌خ جێگیر بووبوون، چالاكیی هاوكاتیان ئه‌نجام دا. به‌تووندی له هه‌ردوو گرده‌كه‌ی دوژمن درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بوویه‌وه. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر به تۆپی جۆری ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌ی دۆڵی پساخا، خانتوور و پارتیزان-ی تۆپباران كرد.له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كه‌دا ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وته‌وه و تا ئێستاش دانه‌مركاوه‌ته‌وه.
له ئیدر ٦ سه‌رباز كوژران
ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، هێزه‌كانمان له ١١ی ئه‌یلوول\٢٠ی خه‌رمانان كاتژمێر ٧:٤٠دا، له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا له ناوچه‌ی دیلووجوو چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه تێكشكێنرا. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان ٦ سه‌ربازی نێو ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون.
زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی له شرنا‌خ شه‌هید بوو
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٣ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٢ی خه‌رماناندا ڕامانگه‌یاندبوو كه سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١١ی ئاب\٢٠ی گه‌لاوێژ له ناوچه‌ی پیران-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی قلا‌بان-ی پارێزگه‌ی شرنا‌خ به پشتیوانیی هێزی ئاسمانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی كردووه. به پشتیوانیی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ری جۆری كۆبرا به‌چڕی بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه ٣ گه‌ریلای قاره‌مانمان شه‌هید بوون. له هه‌مان ڕووداودا هاوڕێمان شۆڕش كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵمان پچڕا بوو، شه‌هید بووه.
ناسنامه‌ی هاوڕێی شه‌هیدمان وه‌هایه:
|
ناسناو: شۆڕش هه‌ره‌كۆل |
s.m