هه‌په‌گه فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وانی خسته خواره‌وه
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه گه‌ریلاكانیان له شرنا‌خ فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وانی جۆری سیها-یان خستووه‌ته خواره‌وه و له هه‌رێمی بارزانیش سه‌ربازێكیان كوشتووه.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه گه‌ریلاكانیان له شرنا‌خ فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وانی جۆری سیها-یان خستووه‌ته خواره‌وه و له هه‌رێمی بارزانیش سه‌ربازێكیان كوشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له شرنا‌خ فڕۆكه‌یه‌كی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وانییان خستووه‌ته خواره‌وه كه له جۆری «سیها»یه و توركیا به‌مه‌به‌ستی سیخووڕی و هێرشبردن درووستی كردووه. هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه سه‌ربازێكی توركیا له هه‌رێمی بارزان كوژراوه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
له شرنا‌خ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری سیها (SIHA) خرایه خواره‌وه
له ١٩ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٥:٣٠، هێزه‌كانمان له شرنا‌خ دژی سیها (فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری بێفڕۆكه‌وان)یه‌ك كه ده‌یه‌ویست له فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی بنیشێته‌وه، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له‌و فڕۆكه‌یه‌یان داوه و خستوویه‌تییانه خواره‌وه. فڕۆكه‌كه له‌نێوان گوندی هۆسه‌ر و ناوچه‌ی هه‌زه‌خ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و پارچه پارچه بووه. له دوای چالاكییه‌كه، سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد و له ٢٢ی حوزه‌یران به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشكه‌ی كرد.
له بارزان سه‌ربازێك كوژرا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان له ٦ی ئاب كاتژمێر ٣:٢٠ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
سوپای توركیا له چه‌ولیك كه‌مین داده‌نێت
سوپای توركیای داگیركه‌ر له ٢٧ی ته‌مووز له مه‌یدانی كۆرخۆلێی چه‌ولیك به فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان و كۆنتراكان (هێزه‌كانی دژه گه‌ریلا) ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكردووه. سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌كه گه‌ڕاوه و له ٤ی ئابدا هێزه‌كانی خۆی كشاندووه‌ته‌وه. یه‌كینه شاراوه‌كانیان له ناوچه‌كه كه‌مین داده‌نێن.
s.m