هه‌په‌گه: لایه‌نی كه‌م ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكی و شه‌ڕ له ناوچه‌كانی جۆله‌مێرگ و قه‌رس-ی باكووری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكی و شه‌ڕ له ناوچه‌كانی جۆله‌مێرگ و قه‌رس-ی باكووری كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه له گه‌ڤه‌ر ٥ سه‌رباز و له ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ-یش لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
گه‌ڤه‌ر
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٨:٤٥ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له ده‌ریێ خز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ده‌رێی جافه‌ر-ی سنووری شاری گه‌ڤه‌ر-ی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمن درا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌نگه‌ر و چادری دوژمن ڕووخێنران و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراو و برینداره‌كانی خۆی به كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه گواسته‌وه.
له ناوچه‌ی ئه‌لكێ-ی شرنا‌خ زۆر سه‌رباز كوژران
سوپای توركیای داگیركه‌ر شه‌وی ٢٤ی ئاب\٢ی خه‌رمانان له ناوچه‌ی دۆڵی لێڤن-ی پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ، ناوچه‌ی ترشین و چالیان-ی سنووری شارۆچكه‌ی پایزاوا-ی پارێزگه‌ی وان و ناوچه‌ی ئه‌لكێی سه‌ر به پارێزگه‌ی شرنا‌خ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی ده‌ستپێكرد. هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٢٨ی ئاب\٦ی خه‌رمانان چالاكییه‌كیان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له سێگۆشه‌ی ترشین، چالیان و فه‌ڕاشین ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا زۆر سه‌رباز كوژران، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر ڕوون نه‌بوویه‌وه. ئۆپه‌راسیۆنه داگیركارییه‌كه ڕۆژی ٣١ی ئاب\٩ی خه‌رمانان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ١٧ له ناوچه‌ی ده‌ریێ به‌رانا-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری كاتۆ مارینۆس له سنووری شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه له هێزه‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی داگیركه‌ر و چالاكیی گه‌ریلا له قه‌رس
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١ی ئاب\١٠ی گه‌لاوێژ له گوندی گه‌ڤه‌نته‌په-ی سه‌ر به ناوچه‌ی قاقزمان-ی پارێزگه‌ی قه‌رس ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی ده‌ستپێكرد. ڕۆژی ٥ی ئاب\١٤ی گه‌لاوێژ له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن كوژران، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له مێدیاكانی خۆیه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا زیان به گه‌ریلا گه‌یشتووه. ئه‌و زانیارییانه‌ی له مێدیای دوژمن‌دا بڵاوده‌كرێنه‌وه ڕاست نین، یه‌كینه‌كه‌ی ئێمه كه به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه بووه به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بنكه‌كه‌ی خۆی.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٣ی ئه‌یلوول\١٢ی خه‌رمانان كاتژمێر ٢١ بۆمبارانی دۆڵی قیامه‌تی كرد له نزیك گوندی زاوێته و گوندی چه‌مرۆبۆتكیی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌مانكێی شاری دهۆك. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه ئاگر له دارستان كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گه‌ل كه‌وت. ئاگره‌كه هێشتا دانه‌مركاوه‌ته‌وه.
s.m