هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و زانیاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی ٤ی ئاب\١٣ی گه‌لاوێژی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، هێزه‌كانمان ٤ی ئاب\١٣ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٠ له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازانی كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه جێگیربووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا گورزێكی سه‌ركه‌وتوانه له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كه.
ئۆپه‌راسیۆن له ئه‌لباكێ
به‌ره‌به‌یانیی ١ی ئاب\١٠ی گه‌لاوێژ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ئه‌لباكێی وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ٣ی ئاب\١٢ی گه‌لاوێژ به‌شێك له هێزه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پاشه‌كشه‌یان كردووه، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆن به یه‌كینه شاراوه‌كان به‌رده‌وامه.
كۆنترا به جلی گه‌ریلا زه‌خت له گه‌ل ده‌كات
ماوه‌یه‌كه له پاییزاوای وان له ناوچه‌ی ئاخوولا گرووپێكی كۆنترا (هێزی دژه گه‌ریلا) جلوبه‌رگی هێزه‌كانی ئێمه له‌به‌ر ده‌كات و له هه‌رێمه‌كه زه‌خت له گه‌ل ده‌كات. پێویسته گه‌له‌كه‌مان ده‌رباره‌ی ئه‌و گرووپه وریا بێت.
ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی شه‌هید بوون
٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٨\٩ی گه‌لاوێژ ڕامانگه‌یاندبوو كه ١٧ی ته‌مووز سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی دهێی سێرت، له مه‌یدانی گارستا ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستپێكردووه و له هێرشی ئاسمانی‌دا ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. به گوێره‌ی دوایین زانییارییه‌كان، له ئه‌نجامی هێرش و شه‌ڕدا ٤ هه‌ڤاڵمان كه قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه، شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه:
ناسناو: ئارام جزیر |
ناسناو: چه‌كدار بۆتان |
|
ناسناو: ده‌لیلا ئامه‌د |
ناسناو: مزگین جوودی |
s.m