هه‌په‌گه: له شرنا‌خ سه‌ربازێك و له چه‌ولیك-یش كۆنترایه‌ك كوژرا
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا له شرنا‌خ، سه‌ربازێك كوژرا. له چه‌ولیك-یش كۆنترایه‌ك كوژرا و هه‌په‌گه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا له شرنا‌خ، سه‌ربازێك كوژرا. له چه‌ولیك-یش كۆنترایه‌ك كوژرا و هه‌په‌گه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له گردی شه‌ره‌فیه‌ی شرنا‌خ له ئه‌نجامی چالاكیی نیشانه‌شكێنیدا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه. هاوكات هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گوندێكی سه‌ر به ناوچه‌ی سانجاكی چه‌ولیك كۆنترا (دژه گه‌ریلا)یه‌ك به ناوی ئه‌حمه‌د نه‌بی به سزا گه‌یه‌ندراوه و كوژراوه. هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ده‌رباره‌ی شه‌ڕی سه‌ختی گردی دارلیته‌په دواتر زانیاری بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
چالاكیی نیشانه‌شكێنی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ٧ی ئاب\١٦ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٧:٣٠ له گردی شه‌ره‌فیه‌ی شرنا‌خ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجامداوه. له‌و چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژراوه.»
درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
«هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا ٢٨ی ته‌مووز كاتژمێر ٢٢:٣٠ له نزیك گوندی ده‌یوانی شرنا‌خ دژی به‌نداوی ئلسوو چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا و زیانیان پێگه‌یه‌ندرا. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد و له ١ی ئاب به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
كۆنترایه‌ك سزا درا
٥ی ئاب كاتژمێر ٢٠:٣٠ له چه‌ولیك، له نزیك گوندی مه‌لكانی شارۆچكه‌ی سانجاك كۆنترایه‌ك (ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی دژه گه‌ریلا) به ناوی ئه‌حمه‌د نه‌بی له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه سزا درا. هێزه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌مانچه‌كه‌ی ئه‌و كۆنترایه‌دا گرتووه.
شه‌ڕ
٥ی ئاب سوپای توركیای داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی دارلیته‌په‌ی چه‌ولیك به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. به‌ره‌به‌یانیی ٦ی ئاب له‌نێوان هێزه‌كانمان و یه‌كینه‌شاراوه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا. له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری جۆری كوبرا ده‌ستڕێژی له ده‌وروبه‌ر كردووه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هه‌مان ڕۆژ له ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد. ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دواتر زانیاری به‌رفره‌وان بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
هێرشی ئاسمانی
٨ی ئاب كاتژمێر ١٨:٣٠ - ١٩:٠٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر گردی شه‌ڕ-ی هه‌رێمی قه‌ندیلیان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرد.»
s.m