ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له جۆله‌مێرگ ٨ سه‌ربازی توركیا كوژراون. له لایه‌كی دیكه‌وه له وان و گه‌ڤه‌ر ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له جۆله‌مێرگ چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هان:
ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی «به‌ده‌ل ده‌میر» سووتێندرا
سوپای توركیای داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه له‌نێوان گونده‌كانی بێگژن و ماوا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینان ڕێگه‌ی ئه‌منی درووست ده‌كات. هێزه‌كانمان پێشتر هۆشدارییان دابوویه كه‌سێك به ناوی به‌ده‌ل ده‌میر كه پڕۆژه‌ی ڕێگه‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هۆشدارییه‌كان، ئه‌و كه‌سه ده‌ستی به درووستكردنی ڕێگه‌كه كردووه. هێزه‌كانمان ڕۆژی ٨ی ئاب\١٧ی گه‌لاوێژ له‌نێوان گوندی بێگژن و ماوا ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سه‌یان كه له جۆری amarog بوو به كه‌لوپه‌له‌كانی نێویه‌وه سووتاند.
له شه‌مزینان هێرش كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك و سه‌ربازێك كوژرا
ڕۆژی ٩ی ئاب\١٨ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٩:١٥ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی سونێی ناوچه‌ی ڕووبارۆكی شه‌مزینان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا و ٣ سه‌ربازیش بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌یان تۆپباران كرد.
له گردی كۆردینه ٧ سه‌رباز كوژران
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١١ هێزه‌كانمان له گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمنیان دا و ٧ سه‌رباز كوژران. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌یان تۆپباران كرد. له دوای تۆپبارانه‌كه له ناوچه‌ی كۆردینه و شه‌هید موونزوور ئاگر كه‌وته‌وه.
له گه‌ڤه‌ر ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
شه‌وی ٨ی ئاب سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له سنووری گوندی مهسكانی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كرد. به‌یانیی ٩ی ئاب\١٨ی گه‌لاوێژ له‌نێوان یه‌كینه‌كه‌ی ئێمه كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. له‌م شه‌ڕه‌دا هاوڕێیانمان ڕه‌شید و ڕزگار گورزی توندیان له دوژمن دا و هه‌تا دوایین فیشه‌ك قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
له پاییزاوا گورز له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش درا
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٧ی ئاب\١٦ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٧ دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كۆبرا له‌نێوان گونده‌كانی بلساڤا و برابهدهری سه‌ر به ناوچه‌ی پاییزاوای وان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و گورز له ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كه درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
له پاییزاوا ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
له دوای چالاكییه‌كه، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و دوژمن كه ته‌كنیكی قورس به‌كاردێنێت شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. له‌م شه‌ڕه‌دا هاوڕێیانی ئێمه جه‌میل و چیاگه‌ر دژی دوژمن به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
s.m