هه‌په‌گه: له قاقزمان ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی قاقزمانی سه‌ر به قه‌رس له باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٧ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی قاقزمانی سه‌ر به قه‌رس له باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٧ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له شه‌مزینان چالاكی دژ به سه‌نگه‌ره سه‌ربازییه‌كان
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٦ی ئاب\٢٥ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ٧ له ناوچه‌ی گۆڤه‌ندی سه‌ر به شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی ده‌ریێ پانێ بوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا گورزی توند له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
٧ سه‌ربازی توركیا له قاقزمان كوژران
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٣ی ئاب\٢٢ی گه‌لاوێژ له ده‌ڤه‌ری كزل كیلیسه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی قاقزمان-ی قه‌رس ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. به‌یانیی ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ری جۆری كۆبرای سه‌ر به هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆمبارانی ناوچه‌ی هیسلی ماگارا-یان كرد. ٢ یه‌كینه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له دوای بۆردومانه‌كه هه‌وڵیان دا له زه‌مینه‌وه خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوچه‌ی كه‌ڤرێ قول. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، هێزه‌كانمان دانی نیوه‌ڕۆ له هه‌ردوو یه‌كینه‌كه‌یان دا. له نزیكه‌وه و له دوو قۆڵه‌وه گورزی توند له یه‌كینه‌كانی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٧ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان بریندار بوون. هه‌ڤاڵمان شه‌ڕڤان كه به شێوه‌یه‌كی فیدایی له دژی دوژمن شه‌ڕی كرد، شه‌هید بوو. یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گورزی توندیان خوارد و ناچار بوون له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای ئه‌م چالاكییه به پشتیوانی كۆپته‌ری كۆبرا ته‌رمی سه‌رباز و برینداره‌كانی خۆی به كۆپته‌ری سكۆرسكی هه‌ڵگرته‌وه.
ڕۆژی ١٥ی ئاب\٢٤ی گه‌لاوێژ، سوپای توركیای داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی ناوچه‌ی كزل كیلیسه-یان كرد و دانی ئێواره‌ش به ته‌واوی له ناوچه‌كه كشانه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆن له باگۆك
سوپای توركیای داگیركه‌ر ١٣ی ئاب\٢٢ی گه‌لاوێژ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان و یه‌كینه‌ی شاراوه له هه‌رێمی باگۆكی مێردین ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ١٦ی ئاب\٢٥ی گه‌لاوێژ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی هات و هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له هه‌رێمه‌كه كشانه‌وه.
گه‌ریلایه‌ك له دێرسم شه‌هید بوو
٦ی ئاب\١٥ی گه‌لاوێژ یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه كاتێك له ده‌ڤه‌ری ده‌شتێی سه‌ر به ناوچه‌ی قسله-ی دێرسم ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد، ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی دوژمن بوویه‌وه و شه‌ڕ ڕوویدا. له ئه‌نجامدا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران. هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه له‌و شه‌ڕه‌دا قاره‌مانانه به‌رخۆدانی كرد شه‌هید بوو. ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌مان دوای ڕوونبوونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
s.m