هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دێرسم، وان و شرنا‌خ شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دێرسم، وان و شرنا‌خ شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له دێرسم، وان و شرنا‌خ-ی باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«١٥ی ئابی ٢٠١٨ له مه‌یدانی خاچالیی دێرسم، له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌نێوان گرووپێكی هه‌ڤاڵانی ئێمه و یه‌كینه‌كانی دوژمن شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویداوه. له شه‌ڕه‌كه‌دا دوژمن زیانی زۆری پێگه‌یشتووه و دواتر به هێرشی ئاسمانی ویستویه‌تی ئه‌نجام به‌ده‌ستخات. له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازانی دوژمن كوژران و بریندار بوون. هه‌ڤاڵانی ئێمه ژیندار ئه‌زگی، به‌رفین مه‌زڵووم و چه‌كدار پڵنگ هه‌تا دوایین فیشه‌كی خۆیان شه‌ڕیان كرد و قاره‌مانانه شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه:
|
ناسناو: ژیندار ئه‌زگی |
|
ناسناو: به‌رفین مه‌زڵووم |
|
ناسناو: چه‌كدار پڵنگ |
هه‌ڤاڵمان ژیندار ئه‌زگی له ساڵی ١٩٧٩ له‌دایكبووه. كاتێك له زانكۆی ئه‌نقه‌ره ده‌یخوێند، لاوانی وه‌ڵاتپارێزی ناسیوه و به‌شداری كردووه له كار و خه‌باتدا. هه‌ڤاڵمان ژیندار له‌نێو خه‌باتی لاوان‌دا ڕاستیی دوژمن و سیسته‌می له‌نزیكه‌وه ناسیوه و ساڵی ٢٠٠١ له‌گه‌ڵ گرووپێك هه‌ڤاڵی خۆی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانه‌وه. هه‌ڤاڵمان ژیندار كاتێك هاتووه‌ته چیاكانی كوردستان به فیداكارییه‌كی گه‌وره‌وه هاتووه، به كاراكته‌ری خۆی له دڵ، درووست و خاوه‌نداره‌تی كردن له به‌هاكانی هاوڕێیانی خۆی، له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته كادیرێكی زیره‌كی میلیتانی ئاپۆیی. هه‌ڤاڵمان ژیندار كه ماوه‌یه‌ك خه‌باتی كۆمه‌ڵانی لاوانیشی كردووه، پاشان هاتووه‌ته ڕیزی خه‌باتی سه‌ربازی. هه‌ڤاڵمان ژیندار كه ماوه‌یه‌ك له چیاكانی زاگرۆس گه‌ریلایه‌تی كردووه، بووه‌ته شه‌ڕڤان و فه‌رمانده‌یه‌كی زیره‌كی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد). به ئه‌زموونه سه‌ربازی، ئایدیۆلۆژی و ڕێكخستنه‌كه‌ی كه له چیاكانی زاگرۆس به‌ده‌ستی هێنا، ٢٠١٢ چوو بۆ دێرسم ئه‌و خاكه‌ی لێی له‌دایك بووه. له دێرسم به هه‌موو زیره‌كیی خۆی به‌شداری خه‌بات بووه. له دێرسم كه یه‌كێكه له مه‌یدانه‌كانی سمبولی كۆمه‌ڵكوژكرانی كوردان له لایه‌ن فاشیزمی كۆماری توركیا، له دژی دوژمن به هه‌ستی گه‌وره‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه به به‌رپرسیارانه و هۆشمه‌ندییه‌كی گه‌وره به‌رده‌وامی به خه‌باتی خۆی داوه. هه‌ڤاڵمان ژیندار له هه‌موو خه‌باته‌كانیدا له ڕیزه‌كانی ئازادی، به شۆڕشگێڕه‌تیی كاریگه‌ر و ئاستی پێشه‌نگایه‌تی ڕێی بۆ گه‌شه‌دانه‌كان كردووه‌ته‌وه، به كاراكته‌ری ڕێكخستنكاریی خۆی بووه‌ته خاوه‌نی ڕێپێوانێكی سه‌ركه‌وتوو. به كاراكته‌ری دینامیكی خۆی، تامه‌زرۆیی و چالاكی له دڵی هه‌ڤاڵانیدا شوێنی قووڵی جێهێشتووه.
هه‌ڤاڵمان به‌رفین مه‌زڵووم ساڵی ١٩٨٤ له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له‌دایكبووه و له‌نێو خانه‌واده‌یه‌ك گه‌وره بووه كه تایبه‌تمه‌ندیی گه‌وره‌ی وه‌ڵاتپارێزییان هه‌یه. هه‌ڤاڵمان به‌رفین كه به ناسینی تێكۆشانی ئازادی ناسراوه، كاراكته‌ری سه‌رهه‌ڵدێر و خۆڕاگری سه‌رحه‌دی له‌خۆ گرتووه و له‌پێناو تێكۆشان دژی دوژمن ساڵی ٢٠٠٥ هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هه‌ڤاڵمان به‌رفین كه له مه‌یدانه‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌باتی كردووه و گه‌ریلایه‌تی كردووه، ساڵی ٢٠١٢ ده‌ربازی مه‌یدانی دێرسم بووه. هه‌ڤاڵمان به‌رفین كه هه‌نگاوێك خۆی له شه‌ڕ لانه‌دا، به دڵنزمی و به‌رپرسیاره‌تییه‌كی گه‌وره خاوه‌نداره‌تی له ئه‌ركه‌كانی كردووه و خه‌باتی خۆی كردووه. هه‌تا كاتی شه‌هیدبوونی، هه‌ڤاڵمان به‌رفین هه‌نگاوێك خۆی نه‌كێشاوه‌ته‌وه و له‌نێو خه‌باته‌كانی یه‌ژا ستار-دا بووه‌ته یه‌كێك له هه‌ڤاڵه فه‌رمانده پێشه‌نگه‌كان.
هه‌ڤاڵمان چه‌كدار پڵنگ ساڵی ١٩٨٨ له ناوچه‌ی پرسووس-ی ڕوحا له‌دایكبووه. له ساڵانی لاوی‌دا تێكۆشانی ناسیوه و خه‌باتی ڕاگه‌یاندنی كردووه. له باكووری كوردستان كاتێك خه‌باتی راگه‌یاندنی ده‌كرد، زه‌ختی قورسی دوژمنی بینیوه و دواتریش هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه به هۆشمه‌ندی و فیداكارییه‌كی گه‌وره له‌نێو خه‌باتدا بووه و دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له چیاكانی زاگرۆس گه‌ریلایه‌تی كرد، ده‌ربازی مه‌یدانی دێرسم بوو. هه‌ڤاڵمان چه‌كدار كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته گه‌ریلایه‌كی زیره‌ك، هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه جێی گرتووه و له دژی دوژمن شه‌ڕێكی بێ وێنه‌ی كردووه. هه‌تا كاتی شه‌هیدبوونی، هه‌ڤاڵمان چه‌كدار به كاراكته‌ری فیداكار و تێكۆشه‌ری خۆی له دڵی هه‌موو هاوڕێیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یناسن شوێنی قوڵی به‌جێهێشتووه.
به‌هۆی له‌ده‌ستدانی ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌مان، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین، هه‌تا ئه‌و كاته‌ی خه‌ونی شه‌هیدانمان به‌دیدێنین «به ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد له كوردستانی ئازاد پێكه‌وه ده‌ژین»، به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌رده‌وامی به تێكۆشانی ئازادیی خۆمان ده‌ده‌ین.
وان
٧ی ئابی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی پایزاوای شاری وان، له‌نێوان گونده‌كانی خرابه‌ده‌ر و بلیساڤ هێزه‌كانمان دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی داگیركه‌ران كه له جۆری كۆبرا بوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. له چالاكییه‌كه‌دا زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژراون، دوای چالاكییه‌كه‌ش ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه و له‌نێو هێزه‌كانی ئێمه و دوژمن‌دا شه‌ڕ ڕوویداوه. له شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌ڤاڵمان جه‌میل چاتاك شه‌هید بووه و هه‌ڤاڵمان چیاگه‌ر زانا (جه‌نگیز توزا) به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ستی دوژمن.
ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌مان كه له وان شه‌هید بوو، وه‌هایه:
|
ناسناو: جه‌میل چاتاك |
هه‌ڤاڵمان جه‌میل چاتاك ساڵی ١٩٩٤ له ناوچه‌ی شاخێی وان له‌دایكبووه و هه‌ر زوو مه‌یلی بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادی دروست بووه. له دوای به‌شداربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و شه‌هیدبوونی خاڵی هه‌ڤاڵ جه‌میل چاتاك، ئه‌ویش بڕیار ده‌دات كه بێته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و ڕوو له چیاكانی كوردستان ده‌كات. هه‌ڤاڵمان جه‌میل كه چه‌ك و ناوی خاڵی خۆی هه‌ڵگرتووه، سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی لاوی خۆی بووه‌ته خاوه‌نی ڕه‌نج و جۆشوخرۆشێكی گه‌وره. هه‌ڤاڵمان جه‌میل كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته گه‌ریلایه‌كی زیره‌ك، به دڵسۆزی بۆ شه‌هید و هاوڕێكانی هه‌تا دوایین هه‌نگاوی خۆی خاوه‌نی به‌شدارییه‌كی له‌دڵ بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی شه‌هیدیش بوو، به‌بێ وه‌ستان به كاراكته‌ری تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه.
مێردین
له ڕاگه‌یه‌نراوی خۆماندا، ٩ی ئابی ٢٠١٨ ڕامانگه‌یاندبوو كه له ٢٤ی ته‌مووز به شه‌و كاتژمێر ٢٣:٥٥ تیمێكی هه‌ڤاڵانی ئێمه له ناوچه‌ی نسێبینی مێردین له مه‌یدانی ئۆمه‌ریا كاتێك ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، ڕووبه‌ڕووی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی داگیركه‌ر بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ ڕوویداوه. ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه له شه‌ڕه‌كه‌دا كه چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بووه، زۆر سه‌ربازی دوژمن كوژران و بریندار بوون. ٣ هه‌ڤاڵی ئێمه‌ش شه‌هید بوون.
ئێمه ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانمان كاركه‌ر و ده‌لیل-مان بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه، ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه كردبوو كه ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵ عه‌گید دواتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مه ناسنامه‌كه‌یه‌تی:
|
ناسناو: عه‌گید ئامه‌د |
هه‌ڤاڵمان عه‌گید له ساڵی ١٩٩٤ له ئامه‌د له‌دایكبووه و له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا گه‌وره بووه. هه‌ڤاڵمان عه‌گید كه له ته‌مه‌نی لاوێتیدا مه‌یلی تێكۆشانی له‌لا درووست بووه و له دژی هێرشه‌كانی دوژمن بۆ سه‌ر كوردان، له‌پێناو تێكۆشانێكی چالاك هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هه‌موو كات تێكۆشانی خۆی به دڵسۆزییه‌كی قووڵ كردووه. له ماوه‌یه‌كی كورتدا بووه‌ته یه‌كێك له‌و هه‌ڤاڵانه‌مان كه قاره‌مانانه شه‌ڕی كردووه و شه‌هید بووه.
s.m