ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه ٢ گه‌ریلایان له ئه‌نجامی پیلانگێڕییه‌ك شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٢٦ی ته‌مووز له نزیك ناوچه‌ی بازیدی ئاگری، یه‌كینه‌یه‌كی ٣ كه‌سیی گه‌ریلاكانمان كه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرد، له لایه‌ن كۆنترایه‌ك (ئه‌ندامێكی هێزی دژه گه‌ریلا) به ناوی خه‌مگین (محه‌مه‌د نووری ئۆزه‌ر) كراونه‌ته ئامانج و ٢ هه‌ڤاڵی ئێمه به ناوه‌كانی جگه‌رخوین (ئه‌حمه‌د دۆگووروو) و ستێرك (سومه‌ییه گه‌زه‌ر)ی شه‌هید كراون.»
هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ هه‌واڵی درۆی مێدیای توركیا كردووه له‌و باره‌یه‌وه و ڕایگه‌یاندووه: «سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ی وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی خۆی له مێدیاكانیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.»
«ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر به هه‌واڵی درۆ كه پڕوپاگه‌نده‌ی كرد كرده‌وه‌كانی كوشتن له لایه‌ن كۆنترایه‌ك به ناوی مه‌ڤلوت به‌نگی ئه‌نجام دراون، هه‌وڵی داوه ئه‌م پیلانگێڕییه وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك پیشان بدات. كۆنترایه‌ك به ناوی خه‌مگین دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ی شه‌هید كرد، هێزه‌كانی دوژمنی هێنایه شوێنی ڕووداوه‌كه. له‌و شوێنه شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانمان و داگیركه‌راندا ڕووینه‌داوه. ئه‌وه‌ی ڕوویداوه، پیلانگێڕییه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د هه‌ر كه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات گورزی كوشنده ده‌خوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ناتوانێت جموجۆڵ بكات، ڕێبازی چه‌په‌ڵی شه‌ڕ به‌كاردێنێت و ده‌یه‌وێت به‌م شێوه‌یه گورز له هێزه‌كانمان بدات. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به‌م یارییانه‌ی شه‌ڕه چه‌په‌ڵه‌كه‌ی ناتوانێت له به‌رانبه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌كه‌مان سه‌ركه‌وێت. با گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی ئێمه بزانێت، خوێنی هاوڕێیانمان جگه‌رخوین و ستێرك له زه‌وی نامێنێته‌وه. تۆڵه‌ی ئه‌مه به‌توندترین شێوه ده‌كرێته‌وه.»
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ناسنامه‌ی شه‌هیدان وه‌هایه:
 |
ناسناو: جگه‌رخوین ئامه‌د
ناو و پاشناو: ئه‌حمه‌د دۆگووروو
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: ڕه‌حیمه - محه‌مه‌د عه‌لی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - ئاگری
|
 |
ناسناو: ستێرك چارچه‌لا
ناو و پاشناو: سومه‌ییه گه‌زه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: هوسنا - عوسمان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ته‌مووزی ٢٠١٨ - ئاگری
|
s.m