هه‌په‌گه یادی ٥ گه‌ریلای كرده‌وه كه له دێرسم شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕێكه‌وتی ١٠ی ئایار له ناوچه‌كانی مێرگا چه‌په‌را، شه‌هید جافه‌ر و ڤارتینیش-ی دێرسم شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕێكه‌وتی ١٠ی ئایار له ناوچه‌كانی مێرگا چه‌په‌را، شه‌هید جافه‌ر و ڤارتینیش-ی دێرسم شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، «هه‌ڤاڵانمان به فه‌رمانده‌یی هاوڕێمان دۆغان سه‌رحه‌د دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی به‌رخۆدانیان كرد و تا دوایین فیشه‌كیان گورزی تووندیان له دوژمن دا و چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١ی حوزه‌یراندا ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕێكه‌وتی ٩ی ئایار له ناوچه‌كانی مێرگا چه‌په‌را، شه‌هید جافه‌ر و ڤارتینیس-ی سه‌ربه دێرسم سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێفڕۆكه‌وان و كۆپته‌ری هێرشبه‌ری جۆری كۆبرا ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و ڕۆژی ١٠ی ئایار له شه‌ڕدا ٥ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵانمان به فه‌رمانده‌یی هاوڕێمان دۆغان سه‌رحه‌د دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی به‌رخۆدانیان كرد و تا دوایین فیشه‌كیان گورزی تووندیان له دوژمن دا و چوونه ڕیزی كاروانی شه‌هیدان.
ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید:
ناسناو: دۆغان سه‌رحه‌د |
ناسناو: باران موونزوور |
ناسناو: بۆتان ئاگر |
ناسناو: جانفه‌دا جه‌سوور |
ناسناو: ڕۆهات پیرۆ |
|
هاوڕێ دۆغان له ساڵی ١٩٧٧ له ئاگری له‌دایكبووه. له‌پێناو گه‌ڕان به‌دوای ژیانی ئازاد ده‌ستی له زانكۆ به‌رداوه و ساڵی ١٩٩٨ هاتووه‌ته نێو پارتی. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی پارتی، خۆی به ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ ڕێكخستووه و بووه‌ته گوزارشتكاری زیندووی میلیتانی. به كه‌سایه‌تیی ڕه‌نجده‌ر و فیداكار هه‌میشه له خه‌باتی كرداریدا بووه.
له دێرسم، قۆچگری و ده‌ریای ڕه‌ش له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا تێكۆشاوه و بووه‌ته فه‌رمانده‌یه‌كی پێشه‌نگ. هاوڕێ دۆغان به جوانبوونی دڵه‌كه‌ی ژیانی به‌هادار كردووه. په‌یوه‌ستبوونی به ڕێبه‌رایه‌تی هه‌میشه ئاراسته‌ی كردووه بۆ كرداری سه‌خت. هاوڕێ دۆغان هه‌میشه له به‌رانبه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی، پارتی و گه‌ل ڕه‌خنه‌ی له خۆی گرتووه. وه‌ك یه‌كێك له هه‌ڤاڵه خۆڕاگره‌كانمان بووه‌ته فه‌رمانده‌یه‌كی فیدایی.
له دژی هێرشه فاشیستییه‌كان هاتنه نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا
هاوڕێیانمان باران موونزوور، بۆتان ئاگر، جانفه‌دا جه‌سوور و ڕۆهات پیرۆ له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هاتوونه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هه‌ر هه‌ڤاڵێكمان به كرداری گه‌ریلایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌نجده‌ر، فیداكار و جه‌سوور به‌شدارییان له تێكۆشان كردووه. هاوڕێیانمان به دیسپلینێكی گه‌وره ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه. له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا په‌یوه‌ست بوون به ڕێبه‌رایه‌تی، شه‌هید و گه‌له‌كه‌مان. له به‌رانبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دێرسم تا دوایین هه‌ناسه هه‌ڵوێستی فیداییان هه‌بووه.
ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێیانمان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێنی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، ئاڵای شۆڕش كه هاوڕێیانی شه‌هید ئه‌مانه‌تی ئێمه‌یان كردووه، به‌رز بكه‌ینه‌وه و به ئاگری تۆڵه‌وه هه‌نگاو بنێین.
s.m