ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: «هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ٢٨ی ته‌مووز كاتژمێر ٧ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی شه‌هید غه‌فوور له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی دوژمن دا و له ئه‌نجامدا سه‌نگه‌رێك و كابینه‌یه‌ك به ته‌واوی ڕووخێندران. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
له ئۆمه‌ریه شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا؛ ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
٢٤ی ته‌مووز كاتژمێر ٢٣:٥٠، له هه‌رێمی ئۆمه‌ریه‌ی ناوچه‌ی نسێبینی مێردین یه‌كه‌یه‌كی ئێمه كه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد له‌گه‌ڵ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ بوویه‌وه. ٣ هه‌ڤاڵی ئێمه كه گورزی توندیان له هێزه‌كانی دوژمن دا و قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه شه‌هیدانه‌مان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ئۆپه‌راسیۆن له كه‌ماهێ بێ ئه‌نجام بوو
٢١ی ته‌مووز سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی كوونه‌ورچیی هه‌رێمی كه‌ماهێی ئه‌رزینگان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. شه‌وی هه‌مان ڕێكه‌وت له‌نێوان داگیركه‌ران و هێزه‌كانماندا شه‌ڕ ڕوویدا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م شه‌ڕه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به‌یانیی ٢٢ی ته‌مووز به كۆپته‌ری جه‌نگیی جۆری كۆبرا بۆمبارانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێمه‌كه‌ی كرد. هه‌مان ڕۆژ به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازی له هه‌رێمه‌كه دابه‌زاند و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌رفره‌وان كرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ٢٧ی ته‌مووز به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات. ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له ڕێی مێدیای «شه‌ڕی تایبه‌ت»ی خۆیه‌وه درۆی ئه‌وه‌ی كرد كه گه‌وایه گه‌ریلاكان شه‌هید بوون. به‌ڵام له ڕاستیدا، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هیچ زیانێكمان پێنه‌گه‌یشتووه.
٨ سه‌ربازی توركیا له لجه كوژران
٢١ی ته‌مووز كاتژمێر ١٢ و نیوی شه‌و، هێزه‌كانمان له دژی بازگه‌یه‌كی پشكنینی نزیك گوندی كژلنه‌هیزێی سه‌ر به ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه ده‌ستڕێژی له بازگه‌كه كرا و تێكدرا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كرایه‌وه ٨ سه‌ربازی دوژمن كوژران. هه‌ڤاڵمان ئارام كه به‌شێوه‌یه‌كی گیانفیدایی له دژی هێزه‌كانی دوژمن شه‌ڕی كرد و بریندار بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به ساغی نه‌كه‌وێته ده‌ستی دوژمن بۆمبه‌كه‌ی خۆی به خۆیدا ته‌قانده‌وه و شه‌هید بوو. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ته‌رمی سه‌رباز و برینداره‌كانی خۆی به ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه. ناسنامه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان كه شه‌هید بووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕوون كرایه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت.
له هێنێ شه‌ڕ ڕوویدا
١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ كاتژمێر ١٢ و نیوی شه‌و، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی به‌كتاشی ناوچه‌ی هێنێی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌نێوان هێزه‌كانمان و سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر شه‌ڕ هاته ئاراوه. سوپای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی مه‌یدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هاوڕێیانی ئێمه كۆچه‌ر و ڕۆگه‌ر شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان:
ناسناو: كۆچه‌ر چیا
ناو و پاشناو: فرات تاشچی
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: فاتمه - عه‌بدولباقی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئامه‌د
***
ناسناو: ڕۆگه‌ر
ناو و پاشناو: فه‌یتوڵا ئه‌جه‌ر
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: ئه‌دنا - فه‌وزی
كات و شوێنی شه‌هید بوون: ١٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئامه‌د
سوپای توركیا ئاگری به‌ردایه دارستانه‌كانی به‌دلیس
٢٥ی ته‌مووز، سه‌ربازگه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی شێخ جومه‌ی به‌دلیس و كۆنتراكان (هێزه‌كانی دژه گه‌ریلا)ی هه‌رێمه‌كه بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد و ئاگریان له هه‌رێمه‌كه به‌ردا. ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی شێخ جومه و شه‌هید مزگین هێشتا به‌رده‌وامه.
بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان
٢٧ی ته‌مووز له‌نێوان كاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی گردی شه‌هید نوودایان كرد له هه‌رێمی قه‌ندیلی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. به‌هۆی بۆردومانه‌كانه هیچ زیانێك به هه‌ڤاڵانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m