ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له شه‌مزینان دژی سه‌نگه‌ره‌كان چالاكی ئه‌نجامدرا
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٢٩ی ته‌مووز كاتژمێر ١٥ له ناوچه‌ی شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ دژی گردی ئه‌منیه‌تی به‌رده‌م سه‌ربازگه‌ی شكه‌رێ سپی چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا و گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه.
چالاكی له دژی تابووری لادێی مه‌لێ
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز كاتژمێر ١٧:٥٠ دژی تابووری لادێی مه‌لێ له شرنا‌خ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ژماره‌ی سه‌ربازانی دوژمن كه له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، نه‌زانراوه.
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، كاتژمێر ٢١ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سیخووڕیی بێ فڕۆكه‌وان له هه‌رێمه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ئۆبوس و تۆپی هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی مه‌تینا و زاپیان كرد
٢٩ی ته‌مووز كاتژمێر ١٨، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی گردی گۆلكا-ی هه‌رێمی مه‌تینا، گردی جه‌هه‌ننه‌م و مه‌یدانی شه‌هید ڕۆسته‌م-ی هه‌رێمی زاپیان كرد.
به‌هۆی بۆردومانه‌كان ئاگر له دارستانه‌كانی چه‌لێ كه‌وته‌وه
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤، سه‌ربازگه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر سنوور له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ، به ئۆبوس و هاوه‌ن مه‌یدانه‌كانی شه‌هید ڕۆسته‌م و جیلۆی بچووكیان بۆمباران كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه ئاگر له دارستانه‌كان كه‌وته‌وه.
s.m