هەر کە چیای خۆشویست جوانبوو

هەر ئەوەندەى کە چیای خۆشویست جوانبوو، هەر کە جوانبوو خێراتر دەبوو. بڕوای بە دۆزەکە هەبوو و شەڕی بۆ کرد. لە وەرزێکدا، کە بەرەکەت لەگەڵ چیا ئاوێتە بوو، مەرجان دێرسیم خۆی فیداکرد.

مەرجان دێرسیم لە بنەماڵەیەکى عەلەوی و لە دایکێکى وڵاتپارێز لە گوندی شیرنانی چەولیک لە دایکبوو. بەهۆی گوشار و زۆرداریی دەوڵەتى تورکەوە ناچار بوون کۆچ بکەن بۆ ئیستەنبول. لە ئیستەنبول خوێندنی سەرەتایی تەواوکرد و لە قۆناغی ناوەندیدا بەهۆی ناهەقییەکان لەناوچەیەکى نادادپەروەروەردا، هەستایەوە و لە دژی هەمووجۆرە زوڵمێک راپەڕی. بڕوای بە یەکێتیى گەلان و باوەڕەکان هەبوو. تا دەهات تامەزرۆیی و حەزی بۆ زێد و نیشتمانی خۆی لە هەناویدا گەورە و گەورە دەبوو.

سەرەتا وەک لایەنگرێک بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ئاشنا بوو. دواتر ئەوەى بۆ روون بوویەوە، ئەو تێکۆشانە فیداکاریی پێویستە، بۆیە وەک جەنگاوەرێکى پێشەنگ لە ناو ریزەکانى حیزبی مارکسیست کۆمۆنیست (MKP) دا دەستی بە رێپێوانە شۆڕشگێڕییەکەى کرد و رووی لە چیاکانى دێرسیم کرد.

لە ساڵی ٢٠١٣دا و کاتێک گەیشتە چیاکان، کەوتە شوێن تێگەیشتن لە نهێنی و سڕی خاک، چیا و هاوڕێیەتى. مەرجان هەر کە گەیشتە ناو چیاکانی دێرسیم بوو بە بڕوایەک و لە ناو چیاکاندا رێگا شۆڕشگێڕییەکەى دەبڕی. بە ئومێدی ئەوەى ئاوی چەمی پەری و مونزور بە یەک بەگەیەنێت بەشداری شەڕ بوو. هەر ئەوەندەی کە چیای خۆشویست، جوانبو، هەر کە جوانبوو، خێراتر دەبوو و بە دڵسۆزییەوە بۆ دۆزکەى شەڕی دەکرد.

لە نیشتمانی زەریفەکاندا بووە گەریلایەکى گەورە و بووە هاوڕێی ئاینور ئادایانەکان، رۆنی مونزورەکان، ئۆلاشەکان، بارانەکان و دەلالەکان. لە وەرزێکدا، کە بەرەکەت هات بۆ چیاکان، لە ١ی ئابی ٢٠١٧دا گەریلای سوور، مەرجان بۆ پێشوازیکردن لە رۆژ، فیداییانە شەڕی کرد و خۆی لە خاکی چیای دێرسیمدا نەخشاند و بەرەو هەرمان و ئەبدیەت رۆیشت و بووە رووی برایەتیی گەلان.

مەرجان دێرسیم، شەڕڤانێکى پیرۆزە، کە پەری و مونزوری بە یەک گەیاند، ژنێکى قارەمان بوو، کە باندۆز و سەید رەزای بە یەک گەیاند.

ژ.ت