هەنگاوی جەنگی حەفتانین: ٣ سەربازی تورک کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا لەدژی سەربازانی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر کوژران و ٢ داگیرکەریش برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هەنگاوی جەنگی حەفتانین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی جەنگی حەفتانیندا کە لە هەرێمی پاراستنی میدیا بەردەوامە، لە ١٨ی ئایاردا کاتژمێر ٠٨:٠٠ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆنفڕانسی گەورە چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا. لەو چالاکیەکەدا ٣ سەربازی دوژمن کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
لە ١٢ی ئایاردا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گۆڕەپانی شەهید بێریتانیان لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بۆردومان کرد. لە بۆردوومانەکەدا ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون کە دواتر ناسنامەی هەڤاڵانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت."
ف.ق