هەپەگە بە رێزەوە یادی شەهیدانى گاباری کردەوە

هەپەگە هەر یەک لە بۆتان جزیرە، چراڤ بۆتان، سەردەم ئازادی و خەلیل دەمهات، کە لە ناوچەى گابار شەهید بوون بە رێزدارییەوە بە بیرهێنایەوە.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند، ٤ گەریلا لە چیاى گابار لە شرنەخ شەهیدبوون و کەسێکیش خۆى رادەستى سوپاى تورکیا کردووە.

هەپەگە لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە "رۆژی ٣ى تەمووزی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٢٣:٤٠ یەکینەکەمان لە هەرێمى دەرییەى گابار لە چیاى گابار لە کاتى بەجێگەیاندنى ئەرکەکانیاندا رووبەڕووى سەربازانی سوپاى تورکیا بوونەوە".

هەپەگە راشیگەیاند "سوپاى تورکیاى داگیرکەر کە شەڕی زەمینیدا ناتوانێت لە دژى هێزەکانمان شەڕ بکات، بە پشتیوانیى فڕۆکەى چاودێری و فڕۆکەى جەنگى و کۆپتەرى هێرشبەری جۆرى ئاتاک ناوچەکەیان بۆردومانکرد. بەهۆى بۆردومانەکانەوە هاوڕێکانمان بۆتان جزیرە، چراڤ بۆتان، سەردەم ئازادی و خەلیل دەمهات شەهید بوون. کەسێکیش بە ناوى بروسک باگۆک (سەڵاحەدین یلدز خۆی رادەستى هێزەکانى دوژمن کردووە)".

بەپێى راگەیاندراوەکەى هەپەگە، ناسنامەى شەهیدەکانى گابار بەمشێوەیەى خوارەوەن:

 

نازناو: بۆتان جزیرە

ناو و پاشناو: ئادەم ئۆزالپ

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوى دایک و باوک: مەدەینە – ئەحمەد

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / شرنەخ

 

نازناو: چراڤ بۆتان

ناو و پاشناو: حوسنو جان

شوێنى لە دایکبوون: سێرت

ناوى دایک و باوک: شوکرییە - ئافات

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / شرنەخ

 

نازناو: سەردەم ئازادی

ناو و پاشناو: هادی کاکەڕەش

شوێنى لە دایکبوون: سەردەشت

ناوى دایک و باوک: مینا - مەحمود

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / شرنەخ

 

نازناو: خەلیل دەمهات

ناو و پاشناو: حیکمەت کارەهان

شوێنى لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوى دایک و باوک: نەجیبە – عیسمەت

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٤ى تەمووزی ٢٠١٨ / شرنەخ

ر.م