هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی هەزەخی کردەوە

هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە ١٦ حوزەیرانی ٢٠١٩دا لە هەزەخ شەهید بوون و ڕایگەیاند، "بە عەقلیەتی نەتەوەیی لە هەر بستێکی کوردستان بە داخوازی و فیداکاری لەدژی داگیرکەران تێکۆشانیان کرد و هەموو کاتێک ڕێگەی تێکۆشانی نەتەوەیی گەلی کورد ڕۆناک دەکەنەوە."

"تێکۆشانی ئازادی کوردستان پڕە لە مێژووی داستانەکان کە قاڕەمانەکانی نەمر بە باجی قۆڕس خوڵقاندوویانە. فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆڵەکانی فیداکاری گەلی کورد لە ناو بارودۆخی قۆڕسدا بەرخۆدانیان کرد و بوون بە مسۆگەری هەبوونی گەلی کورد. دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تور کە هەبوونی گەریلاکانی ئازادی لە بەردەم ئامانجە تاریکەکانی وەک هەڕەشەیەکی گەورە دەبینێت، دەیەوێت گەریلاکانی کوردستان لەناو ببات و بەم شێوەیە ئامانجەکانی جێبەجێ بکات. سوپای داگیرکەر و فاشیستی تورک کە گرنگی زۆری بە شەڕ داوە، لەبەرانبەر بەرخۆدانی گەریلا بێئەنجام ماوەتەوە و گورزی گەورەی بەردەکەوێت. بە بەکارهێنانی تەکنیک دەیەوێت شەڕ و دەرفەتی تەکنیکی بەردەوامی پێبدات. دەوڵەتی داگیرکەر کە بە شێوەیەکی بێسنور تەکنیک بەکاردەهێنێت، ناتوانێت لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی خۆی ڕابگرێت. هەڤاڵانمان کە لەناو بەرخۆدانی پیرۆزدا گورزی گەورەیان لە دوژمندا و شەهیدبوون، بە قاڕەمانێتی و ڕوحی فیداکاری و دڵسۆزی تێکۆشانی ئازادی جارێکی تر پیشانیاندا کە گەریلاکانی کوردستان تێکناچن.

گەریلاکانی ئازادی بەرخۆدان بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوامی پێدەدەن و بۆ ئەوەی ببن بە وڵامێک بە داواکاریەکانی گەلەکەیان بێ دوودڵی بەرەو شەهادەت دەچن. شەهیدانمان بە ڕوحی ئاپۆیی تەئکید لەسەر بوێری، عەقلیەت و دڵسۆزی دەکەنەوە. لەسەر ئەم بناغەیە ئێمە یادی هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ دەکەینەوە کە ١٦ حوزەیرانی ٢٠١٩ لە هەرێمی نەوالا جەهەنەمی ناوچەی هەزەخی شڕنەخ لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکدا بە قاڕەمانێتی شەڕیان کرد و شەهید بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: باران بەرات

ناو و پاشناو: یڵماز بەگیچ

شوێنی لەدایکبوون: وان

دایک و باوک: نوریە و حەسەن

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: ڕووبار سوسن

ناو و پاشناو: فەحیم ییغیت

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: هاتیجە و یوسف

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: ساریا ڕووکەن

ناو و پاشناو: ئەمینە تۆی

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: هەدیە و حەمۆ

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: سەربەست جاف

ناو و پاشناو: دانیار کامیل

شوێنی لەدایکبوون: هەلەبجە

دایک و باوک: سەعدیە و کامیل

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

نازناو: شێرکۆ کۆبانی

ناو و پاشناو: ئەحمەد مەحمود

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانی

دایک و باوک: ئایشە و خەلیل

کات و شوێنی شەهادەت: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩/هەزەخ

 

هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ هەریەکەیان لە پارچەیەکی جیاوازی کوردستان لەدایک بوون، لەسەر زەمینەی تێکۆشان بۆ هەمان ئامانج لە دەوری یەکتری کۆبوونەوە و بە گیانیان بۆ ئازادی ئەم گەلە تا دوا ساتی ژیانیان لەدژی داگیرکەری شەڕیان کرد. تەڤگەری ئازادی کورد میراسی شەهیدانە و هەر گەریلایەک لە بەرانبەر ئەم میراسە خۆی بە بەرپرسیار دەبینێت و بۆ ئەوەی ئاڵای بەرخۆدان سەربکەوێت بە هەموو هێزێکی خۆیان تێدەکۆشن. هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ بەم بەرپرسیاریە تا دوایین دلۆپی خوێنی خۆیان لەدژی داگیرکەران شەڕیان کرد و بۆ ئازادی گەلەکەیان بە هەموو شێوەیەک فیداکاریان کرد. بە عەقلیەتی نەتەوەیی لە هەر بستێکی کوردستان بە داخوازی و فیداکاری لەدژی داگیرکەران تێکۆشانیان کرد و هەموو کاتێک ڕێگەی تێکۆشانی نەتەوەیی گەلی کورد ڕۆناک دەکەنەوە."

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانی هاوڕێکانمان باران، ڕووبار، ساریا، سەربەست و شێرکۆ دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە بە سەرخستنی تێکۆشانمان، خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی شەهیدانمان دەکەین."

ف.ق