هەپەگە شەهیدبوونی گەریلایەکی ڕاگەیاند
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، شەهیدبوونی گەریلایەکی لە رۆژی ٣٠ تشرینی یەکەم لە ئامەد راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، شەهیدبوونی گەریلایەکی لە رۆژی ٣٠ تشرینی یەکەم لە ئامەد راگەیاند.
راگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
"لە ڕاگەیاندراوکەی رۆژی ٣٠ تشرینی یەکەمدا رامانگەیاندبوو کە لە ناوچەی گۆما ساڵح لە ناوچەی لجێی ئامەد، لە شەڕێکی نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا، هەڤاڵێکمان شەهید بوو. زانیارییەکان لەباەری هەڤاڵە شەهیدبووەکەمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: عادل نوودا
ناو و پاشناو: رەمەزان تۆپراک
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: حەوا- فەلامەرز
کات و شوێنێ شەهیدبوون: ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩/ ئامەد
هەڤاڵمان عادل، لە سالی ١٩٩٤ لە شاری حەسرەتان لە قەڵای بەرخۆدان، ئامەد لەدایک بووە. لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا بە ناوەڕۆک و زمانی خۆی گەورە بوو، لێکۆلینەوەی لە هاوڕێیەتی ناو پەکەکە و ژیانی رێبەرایەتی کرد، وەکو هەر گەنجێکی کورد هەڤاڵ عادلیش لە تەمەنێکی بچوکدا هەستی بە داگیرکاریی و گوشارەکانی دوژمن کرد و بە رق و داوای تۆڵەکردنەوە هەنگاوی نا. لە تەمەنی لاویدا بڕیاری دا لەسەر رێبازی عادلەکان بڕوات. بە عەشقی رێبەرایەتی لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداری نێو ریزەکانی گەریلا بوو و لە ژیانی تێکۆشانیدا بۆ ئەوەی ببێتە گیامفیدای رێبەرایەتی هاوڕێیەتی لەگەڵ مەزلم، خەری و کەمالەکانی بۆ خۆی کردە بنەما. هەمیشە و لە هەموو شوێنێک بۆ ئەرکی رێکخستنەکان ئامادە بوو و بۆ سەرکەوتن هەمیشە رەنج و ورەی نیشان دا. هەڤال عادل بە داواکاریی تۆڵەکردنەوەی رێبەرایەتی و شەهیدان لە هەر هەنگاوێکدا رەخنەی لەخۆی گرت و بە هەڵوێستەکەی رێکخستنی کرد بە شێوەیەک کە هەمووان پشتی پێ ببەستن. لە ساڵی ٢٠١٦ رووی کردە ئامەدی قەڵای بەرخۆدان. لە هەموو ساتێکدا هەوڵی دا گورز لە دوژمن بوەشێنێت بەو رۆڵ و ئەرکە بەشداری قۆناغەکە بوو. لە چیاکانی کوردستان رێبازی شەڕی گیافیدایی هەمیشە بۆ خۆی کردە بنەما و بە بوێرییەکی چالاکانە بەشداری قۆناغەکە بوو. هاوڕێمان عادل کە خۆشەویستی ئامەد بوو، هەتا دوا ساتی ژیانی، بە رۆحی گیانفیدایی بووە سیمبۆل.
ئێمەش بە هەڵوێستە گیانفیداییەکەی لەو ژیانە ببنە خاوەن ئەو شەڕە و بەسەری بخەن. بەهۆی شەهیدبوونی سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەموو گەلەکە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین".