هەپەگە، فەرماندە پیرۆز ماوای بەبیر هێنایەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە مەنیجە ئۆگرەچ ناسراو بە (پیرۆز ماوا) کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی زاپ گیانی بەخت کرد، بە رێزەوە یاد کردەوە و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەڵێن دووپات دەکەنەوە تۆڵەی ئەو هەڤاڵانەیان دەسێننەوە کە شەهید بوون و کوردستان ئازاد دەکەن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەوەیە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە:

"٢٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەر، هەڤاڵمان پیرۆز (مەنیجە ئۆگرەج) کە فەرماندەیەکی یەژا-ستار بوو لە هەرێمی زاپ، شەهید بوو. سەرەتا سەرۆخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری هەڤاڵمان پیرۆز و گشت گەلی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتی هەڤاڵ پیرۆز، هەموو هەڤاڵە شەهیدەکانمان بە رێزەوە بەبیر دەهێنینەوەو بەلێنیان دەدەینێ کە لە ئاستی پیرۆزییەکانیاندا دەبین.

زانیاری لەسەر هەڤاڵی شەهیدمان پیرۆز بەم شێوەیەیە:

نازناو: پیرۆز ماوا

ناوی تەواو: مەنیجە ئۆگرەج

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: هاتیجە-محمد

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧- زاپ

هەڤاڵ پیرۆز وەک هەر منداڵ و ژنێکی کورد، لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو، زوو هەستی بە سیاسەتی قڕکردن و ئاسیمیلاسیۆنی (بەتورک کردن) دوژمن کرد. هەڤاڵ پیرۆز لەسەر خاکەکەی کۆچی کردو هیچ کات نایەکسانی قبوڵ نەکرد، لە دژی نایەکسانییەکانی دوژمن و سیاسەتە قڕکەرییەکانی دوژمن، راپەڕی. بۆ وڵات و ژیانێکی ئازاد و راستیی رێبەرایەتی، شاخەکانی کوردستانی هەڵبژارد و خۆڕاگریی تێکۆشانی ئازادیی پەکەکە کاریگەریی لەسەر دروست کرد و لە ساڵی ١٩٩٢ بە بڕوابوون بە خۆو هەستکردن بە سەرکەوتن بەشداری بزوتنەوەی ئازادی بوو.

لەو رۆژەوەی بەشدار بوو تا ئەو رۆژەی شەهید بوو، لە هەموو ئاستێکی تێکۆشاندا، بە هێز و مۆڕال و فیداکارییەکانیەوە، بوو بە نمونە. هزر و ئایدۆلۆژیی رێبەرمان بۆ رزگاری ژنان، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەڤاڵ پیرۆز دروست کردبوو. هاوڕێمان پیرۆز لە ناو تێکۆشانی ئازادیی ژناندا، خۆی بەهێز کرد و بوو بە شۆڕشگێر. نرخەکانی سارا و زیلان و بێریتانی لە کەسایەت و پێوانەکانیدا بەهێز کرد و بە ناو هەوڵدانێکی وەها دا روو چوو کە شایەنی ئەوان بێت. لە هەر ئاستێکی خەباتدا بەو هەڵوێستەی هەیبوو، هەوڵی دەدا هەڤاڵانی، پەروەردە بکات و فێری پەروەردەو ئایدۆلۆژیی پەکەکە بکات.

دوایین جار لە هەرێمی زاپ بە ئامانجی تێکشکاندنی هێرشەکانی دوژمن، هەمیشە لە بەرەکانی پێشەوە بوو، بە مەبەستی بەهێزکردنی تاکتیکی گەریلای سەردەم بەردەوام لە هەوڵداندا بوو.

لە کەسایەتی هەڤاڵ پیرۆز، ئێمە جارێکی دیکە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی بە رێزەوە بەبیر دێنینەوەو بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تۆڵەی ئەو هەڤاڵانەمان کە شەهید بوون دەسەنینەوەو کوردستان ئازاد بکەین."

ز.ش