هەپەگە: لە حەفتنانین سەربازێکى داگیرکەر کوژرا

گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار لە ناوچەى حەفتانین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا بەلانیکەمەوە سەربازیکی تورک کوژراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى چالاکییی هێزەکانى گەریلا لە ناوچەى حەفتانین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە:

"رۆژی ٩ی نیسان لە چوارچێوەى هەڵمەی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا، کە لە ناوچەى حەفتانین لە هەرێمەکانى پاراستنی مەدیا بەڕێوەدەچێت، لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا.

هێزەکانمان لە کاتژمێر ١٠:٢٠ لە شاخی کەچەڵ لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورسیان لە سەنگەر و پەناگەکانى دوژمن وەشاند. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە روون نەبوویەوە.

هەروەها کاتژمێر ١١:٠٠ هێزەکانمان لە شاخی شێخموس لە دژی سەربازانی تورک چالاکییەکی نیشانە شکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا. یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە بە شێوەیەکى سەرکەوتوانە گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان".
ژ.ت