هەپەگە: لە خواکورک ٤ سەرباز کوژران
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە خواکورک لە ٢ لاوە چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا و ٤ سەربازی تورک کوژران.
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە خواکورک لە ٢ لاوە چالاکی بەهێزیان ئەنجامدا و ٤ سەربازی تورک کوژران.
ناوەندی ڕاگەیەناندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلا و هێرشی داگیرکەریەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"١٨ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٣٠ هێزەکانمان لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی شەهید ئاخین لە چوارجێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا چالاکیان ئەنجامدا. لە دوو لاوە گورزی گەورە لە سەربازەکانی سەر گردەوە و دەوروبەری گردەکە دران. یەکینەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە."
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک خواکورک و زاپیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لەو چوارچێوەیەدا:
فڕۆکە جەنگیەکان ١١ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ گردی شەهید هۆزان و شەهید شاهین، ١٧ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ گردی شەهید قەهرەمان و ١٨ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ گردی کۆنتی هەرێمی خواکورکیان بۆردومان کرد.
لە ١٨ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی کانیسارکی هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەوە هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق