هەپەگە: لە چەلێ ٣ سەربازی تورکیاى داگیرکەر کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى گەریلا لە چەلێ ٣ سەربازی تورکیا کوژران و ٣ سەربازی تریش برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکیى گەریلا لە چەلێ ٣ سەربازی تورکیا کوژران و ٣ سەربازی تریش برینداربوون.
بەپێى راگەیاندراوەکەى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)، هێزى گەریلا رۆژی ١٣ى ئەیلولی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ١١:٣٠ دا لە دۆڵی دەشتانێ لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ چالاکییەکیان لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزى گەریلا گورزی قورسیان لە سەنگەرەکانى سوپاى تورکیا وەشاندووە و لە ئەنجامدا ٣ سەرباز کوژراون و ٣ سەربازی تریش برینداربوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو، فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیا رۆژی ١٤ى ئەیلولی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٩دا دەورووبەری رووباری باسا-یان لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ بۆردومانکردووە.
ر.م