ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەهەرێمی سیدەکان-ی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەر و بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
" لە رێکەوتی ٢ی شوبات/١٣ی ڕێبەندان لەکاتژمێر ١٤:٠٠، گەریلاکانمان لەهەرێمی سیدەکانی باشووری کوردستان لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی عەلی درێژ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەرو حەشارەگەکانی دوژمن درا. لەئەنجامدا سەنگەرێک تێکشکێندرا و کانتینرێک کرایە ئامانج. لەوچالاکییەدا ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا کوژران وبرینداربوون. دوای ئەوچالاکییە سوپای تورکیا بە هاوەن وتۆپ ناوچەکەی تۆپباران کرد.
هەروەها هەپەگە دەربارەی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:
" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی شوبات/١٤ی ڕێبەندان کاتژمێر ٠٦:٣٠ خولەک فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەشتی کافیای ناوچەی گارێ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.
ک.ش