هەپەگە ناسنامەى گەریلا شەهیدەکانى مێردینی بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەى ٢ گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە ئۆمەریەى سەر بە ناوچەى نسێبینى مێردین لە شەڕێکى قورسدا شەهیدبوون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، رۆژی ٢٤ى تەمووزی ٢٠١٨ یەکەیەکى هێزەکانى گەریلا لە ئۆمەریى ناوچەى نسێبینى مێردین رووبەڕووی هێزى دوژمن بوونەتەوە و لە ئەنجامدا ٣ گەریلا شەهیدبوون.

هەپەگە راشیگەیاندووە، لەو شەڕەدا کە ٣ گەریلا شەهیدبوون و چەندین سەربازى دوژمنیش کوژراون و برینداربوون. هەپەگە ئەوەشى راگەیاندووە، تا ئێستا ناسنامەى یەکێک لە گەریلا شەهیدەکان روون نەبووەتەوە و هەر کات ناسنامەکەى روون بوویەوە زانیارى لەبارەیەوە بۆ راى گشتى بڵاودەکەنەوە.

دەقى راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"رۆژی ٢٤ى تەمووزی ٢٠١٨ و لە کاتژمێر ٢٣:٥٥ى شەودا و کاتێک یەکەیەکمان لە ئۆمەریەى ناوچەى نسێبینى مێردین سەرقاڵى ئەنجامدانى ئەرکەکانیان بوون رووبەڕووی یەکەیەکى شاراوەى دوژمن بوونەتەوە و لە ئەنجام شەڕ روویداوە. شەڕەکە چەند کاتژمێر بەردەوام بووە و چەندین سەربازی دوژمن کوژراون و برینداربوون. ٣ هەڤاڵی ئێمەش کە فیدایانە و قارەمانانە شەڕیان دەکرد شەهیدبوون. ناسنامەى ٢ لە هاوڕێ شەهیدەکانمان، هاوڕێ کارکەر و دیار روون بووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەى هاوڕێ شەهیدەکەى ترمان روون نەبووەتەوە و لەگەڵ روونبوونەوەى ناوەکەی، زانیاری بۆ راى گشتى بڵاودەکەینەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى هاوڕێکانمان دەکەین، کە بە رۆحی فیداییانە و قارەمانانە شەڕیانکرد. هەروەها سەرەخۆشی لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. ئێمە تاوەکو هاتنەدیى داوا و خەونى هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ئازادیى کوردستان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان".

 

ناسنامەى گەریلا شەهیدەکان

نازناو: دیار قەندیل

ناو و پاشناو: خەلیل یگیت

شوێنى لە دایکبوون: شرنەخ

ناوى دایک و باوک: ئەمینە – ئەحمەد

شوێن و کاتى شەهیدبوون: مێردین / ٢٤ى تەمووزی ٢٠١٨

**

نازناو: کارکەر ئامانۆس

ناو و پاشناو: سەلیم دامار

شوێنى لە دایکبوون: مێردین

ناوى دایک و باوک: رەحیمە – سەیدۆ

شوێن و کاتى شەهیدبوون: مێردین / ٢٤ى تەمووزی ٢٠١٨

ر.م