هەپەگە ناسنامەی ٤ شەهیدی خۆی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای خۆی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای مانگی تەمووز/گەلاوێژ لە هەرێمی کاتۆ ژێرکا لەشەڕێکی سەختدا لەگەل سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید ببون.

بە پێی بەیاننامەکەی هەپەگە، ڕۆژی ١ی تەمووز/١١ی گەلاوێژ لەشەڕێکدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ٤ گەریلای هەپەگە شەهید بوونە.

لە بەیاننامەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاو بووەتەوە:

سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕێکەوتی ١ی تەمووز/١١ی گەلاوێژ-ی ٢٠١٨دا لە ناوچەی سیخوڕپاشا-ی هەرێمی کاتۆژێرکا-ی شڕناخ دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. سوپای دوژمن لەو ئۆپەراسیۆنەدا بە فڕۆکەی جەنگی وهەلیکۆپتەر ناوچەکەی بەچڕی بۆردومان کرد. دوای بۆدرومانی ناوچەکە،لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە هێزی سەربازی لەناوچەکە جێگیرکرد. هەڤاڵانی ئێمە باران، دەڤرێم و شۆڕش بە فەرماندەیی عیرفان دێرۆک لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەقارەمانی شەڕیان کرد و گەییشتنە کاروانی شەهیدان.

ناسنامەی شەهیدەکان:

نازناو: عیرفان دیرۆک

ناو وپاشناو: عاکیف تووران

شوێنی لەدایک بوون:مێردین

دایک-باوک: حانیم-محەمەد

شوێن وکاتی شەهید بوون: ١ی تەمووز/١١گەلاوێژ/شڕناخ

نازناو: باران بیبەسی

ناوپاشناو:بایرام هاکسەڤەن

سوێنی لەدایک بوون: شڕناخ

دایک-باوک:عایشە-عەبدول جەلیل

شوێن وکاتی شەهید بوون:١ی تەمووز/١١ی گەلاوێژ-ی ٢٠١٨/شڕناخ

نازناو: دەڤرەم دۆغان

ناوپاشناو:ئەحمەد کاراسلان

سوێنی لەدایک بوون: شڕناخ

دایک-باوک:سەفییە-حاجی

شوێن وکاتی شەهید بوون:١ی تەمووز/١١ی گەلاوێژ-ی ٢٠١٨/شڕناخ

نازناو: شۆڕش قەرار

ناوپاشناو:چاوش عەباس زادە

سوێنی لەدایک بوون:سەڵماس

دایک-باوک:باجی- کەمال

شوێن وکاتی شەهید بوون:١ی تەمووز/١١ی گەلاوێژ-ی ٢٠١٨/شڕناخ

 

عیرفان دیرۆک

هەڤاڵ عیرفان دیرۆک لەتەمەنی گەنجیدا لەساڵی ١٩٩٢ بەشداری ناو ڕیزی گەریلا بوو و ماوەیەکی درێژ لە زۆرێک لە مەیدانەکانی شەڕ بەتایبەت لەهەرێمی بۆتان بە فیداکاری  و لەخۆبوردوویی ئەرک وکارەکانی ئەنجام دەدا. لە کاتیێکدا کە بەشداری ناو ڕیزی تێکۆشان بوو ئەوەی زانی کە دەبێت ببێتە کەسایەتییەکی هێژا بۆگەلی کورد وپارتەکەی.لەناو کاری پراکتیکیدا بە ماندووبوونی زۆروتێکۆشانی بێ حەسانەوە وای لێکرد کە ببێتە فەرماندەیەکی لێهاتوو.هەڤاڵ عیرفان بە تایبەتمەندی لەخۆ بردوویی و ماندوونەناسی دەناسرا. لە هەرێمی بۆتان کە دڵی گەریلایە و لەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلایی کرد وچەندین بەرپرسیارەتی لەئەستۆ گرتووە. هاوڕی عیرفان بە ئەزمونی چەند ساڵەی خۆی فەرماندەیەکی لێهاتوو بوو وبەردەوام ورەی دەدابە هەڤاڵەکانی خۆی.لە شەڕدا بەئازایەتی ناوی دەرکردبوو.هەتا کۆتایی دڵسۆزی فەلسەفەی ژیانی ڕێبەرئاپۆ بوو و بووە سەمبولی تێکۆشانی ئازادی کوردستان وهەتا دواهەناسە لەدژی دوژمن شەڕی کرد.

هاوڕێ عیرفان ١٤ ساڵ لەهەرێمی بۆتان تێکۆشانی کرد. ولەم دواییانەدا لەساڵی ٢٠١٧ وە جارێکی دیکە بەرەوئەوناوچەیە بەڕێ کەوت.ئەرک وکارەکانی بە بەبەرپرسیاریەوە ئەنجامدەدا. هاوڕێ عیرفان لەدژی کۆمەڵکوژی، ئەشکەنجە، کوشتن ونابەرابەری  لەهەمبەر گەلەکەمان ئەنجامدەدرێت هەڵوێستی دەگرت.

 

شۆڕش قەرار

هاوڕێمان شۆڕش قەرار ساڵی ١٩٨٧ لەشاری ماکۆ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. لەتەمەنی جەوانیدا تەڤگەری ئازادی ناسی و ساڵی ٢٠٠٦ بەشداری ناو ڕیزی گەریلابوو. هەر لەڕۆژی یەکەمەوە بە جۆش بەشداری ناو ژیانی گەریلایەتی بوو، بووە پارێزەری بەها مرۆییەکان. بە کەسایەتی ماندوونەناس و ڕەنجدەری خۆی بووە نموونە بۆ هەڤاڵەکانی.هاورێ شۆڕش کە ژیانی خۆی پێشکەشی ئازادی گەلی کورد کرد، ئەرک وبەرپرسیارەتییەکانی خۆی بەڕەنگێکی سەرکەوتووانە ئەنجامدەدا. دوای ئەوەی کە ماوەیەکی درێژ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا مایەوە،ساڵی ٢٠١٢ دەربازی هەرێمی بۆتان بوو و لەچەندین شەڕدا گورزی سەختی لە دوژمن داوە و بووە یەکێک لە هەڤاڵە فیداکارەکانی ئێمە. لە گەریلایەتی هەتاکوفەرمانداری ناوچە جیگەی خۆی لەناو چالاکییەکانی گەریلادا دەگرت وترسی خستبووە ناو دڵی دوژمن.هاوڕێ شۆڕش نیشانیدا کە فیدایی ئاپۆوچالاکی چۆن مرۆڤ دەکاتە بەرخۆدێر. بە چالاکییەکانی خۆی جیگەی خۆی لە کلتوری بەرخۆدانیدا کردەوە.

باراب بەدلیس

هاوڕێ باران بەدلیس لە ساڵی ١٩٨٩لە شاری شڕناخ-ی باکووری کوردستان لە دایک بوو. لەناوبنەماڵەیەکی وەڵات پارێزدا گەورە بوو و لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادی بوو.هەڤاڵمان لەدژی دوژمن بە حرسێکی مەزنەوە شەڕی دەکرد و لەماوەیەکی کورتدا بووە گەریلایەکی لێهاتوو. لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیاوە خۆی گەیاندە شەنگال ولەویشەوە بەرەو باکووری کوردستان بەڕێ کەوت. هەڤاڵێکی ماندوونەناس وفیداکاربوو.

دەڤرەم دۆغان

هاوڕێ دەڤرەم دۆغان ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی جەزیر-ی شەڕناخ لە دایک بووە.هاوڕێ دەڤرەم کە لەناوکلتوری وەڵات پارێزی ناوچەی بۆتانەوە هاتبوو، لەماوەیەکی کورتدا ڕاستییەکانی دوژمنی بۆ دەرکەوت و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو.

لە ناوچەی بۆتان دەستی بە چالاکی کرد و بەخێرایی بووە گەریلایەکی لێهاتوو. وەڵاتپارێزی و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بەردەوام لە ناودڵی دا بوو.هەتا دوا ساتەکانی شەهادەتی بە ماندوونەناسییەوە جێگەی خۆی لە نێو دڵی هەڤالەکانیدا گرتبوو.

ک-ش