هەپەگە ناسنامەی ٨ شەهیدی جۆلەمێرگی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ناسنامەی ٨ شەهیدی بڵاوکردەوە، کە لە ٢١ی تەموزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ شەهید ببوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکى لەبارەی ناسنامەی ٨ شەهیدەوە بڵاوکردەوە، کە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ شەهید بوون.

دەقى راگەیاندراوەکەى هەپەگە:

"لە کوردستان هەتا دێت شەڕ لە بەرامبەر دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر قورستر دەبێت و هەموو ڕۆژێک شەڕ ئۆپراسیۆن روودەدەن. دەسەڵاتی فاشیستی ئاپەکە - مەهەپەی فاشیست لە دژی هێزەکانی گەریلا هەموو تواناکانی دەوڵەت بەکار دەهێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناگەنە ئەو ئەنجامەی کە بۆخۆیان دایان ناوە. شەڕ لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان کە بە هەموو جۆرە توانا و دەرفەتەکانى دەوڵەت ‌هێرشی خۆی زیاد کردووە و ئەوەش وایکردوە شەڕەکە خاوەنی کارەکتەریکی ئاست بڵند، گەریلاکانمان لە چالاکی و لە شەڕدا لە کاتی ئۆپراسێۆندا گورزی گران لە دووژمن دەدن. لە قۆناغی شەڕی دژواردا هێزەکانی گەریلا بە قارەمانی و گیانبازی شەڕ دەکەن و شەهید دەبن. لە ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨ لە جۆلەمێرگ لە دۆڵی مارێنۆس دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیکی ئاسمانیى ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٨ هەڤاڵی قارەمانمان شەهید بوون.

ئەو هەڤاڵانەمان، کە شەهیدبوون لە شار و هەرێمی جیاوازی کوردستان لە دایکبوون و لە چیاکانی کوردستان لە شەڕی دژواردا بۆ ئازادیی گەلەکەمان هەتا دوا هەناسەیان بە گیانبازی شەڕیان کردووە. لەبەر شەهید بوونی هەڤاڵانمان، لە سەرەتادا سەرخۆشی لە هەموو بنەماڵەى ئەو شەهیدانە دەکەین و سەرەخۆشیش لە هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێزمان دەکەین. ئێمە دووبارە پەیمان دەدەین هەتا کوردستانیکی ئازاد، کە خەونی باڵاى شەهیدانمانە بهێنینەدی درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین".

بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی هەپەگە ناسنامەی شەهیدان بەمشێوەیە:

نازناو: بەختیار عەزیز

ناو و پاشناو: دەمهات بۆزکورد

شوێنی لەدایكبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئەسمیخان - عەزیز

شوێن و کاتی شەهید بوون: جولەمێرگ/ ٢١ تەمووز ٢٠١٨

بەختیار – دەمهات بۆزکورت

................

نازناو: ئەرداڵ دیرەن ئامانۆس

ناو و پاشناو: شێخمووس ئەشین

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: نەفەل - حامید

شوێن و کاتی شەهید بوون: جولەمێرگ / ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨

دیرەن – شێخووس ئەشین

..............

نازناو: ڕووبار ئاندۆک

ناو و پاشناو: حەسەن یگیت

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: بەسنا - یوسف

شوێن و کاتی شەهید بوون: جولەمێرگ / ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨

رووبار – حەسەن یگیت

............

نازناو: سەما مارێنۆس

ناو و پاشناو: واحیدە کورت

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: فەیروس - سولەیمان

شوێن و کاتی شەهید بوون: جولەمێرگ / ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨

سەما – واحیدە کورت

............

نازناو: سەرحەد بەروار

ناو و پاشناو: دوندار کایا

شوێنی لەدایک بوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: سعادەت - سالیم

شوێن و کاتی شەهید بوون: جۆلەمێرگ / ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨

سەرحەد – دوندار کایا

.............

نازناو: سۆلین رۆژ

ناو: سابریە تەمەل

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: پەریخان - قادر

شوێن و کاتی شەهید بوون: جۆلەمێرگ ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨

سۆلین – سابریە تەمەل          

.................

نازناو: شەڕڤان ئامەد

ناو و پاشناو: ئەمروڵا ئاتلگان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: فاتمە - شێخووس

شوێن و کاتی شەهیدبوون: جۆلەمێرگ / ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨

شەڕڤان – ئەمروڵا ئاتلگان

................

نازناو: جگەر خوێن زاگرۆس

ناو و پاشناو: -

شوێنی لەدایکبوون:  -

ناوی دایک و باوک:  -

شوێن و کاتی شەهید بوون: جولەمێرگ /  ٢١ی تەمووزی ٢٠١٨   

 

   جگەرخوێن زاگرۆس

 

ر.م