هەپەگە: چالاکی گەریلا بەردەوامە،١٤ سەربازی تورک کوژران

لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک بەلانی کەم ١٤سەربازی سوپای تورک کوژران.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک زانیاری وردی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگەر و شەهید روونیا هێزەکانمان لەڕۆژی ٥ی تەمووز/١٤ی پووشپەڕلە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.

هێزەکانمان لەکاتژمێر١٠:٣٠خولەکدا لەدژی کاروانێکی زرێپۆشی سەربازی سوپای دوژمن کە لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ بەروە گردی خەرگۆلێ دەچوون چالاکییان ئەنجامدا. چالاکییەکە لە٣قۆڵەوە ئەنجامدرا و گورزی سەخت لە دوژمن درا لەو چالاکییەدا زرێپۆشێکی سوپای تورک تێکشکا و ئۆتۆمبیلێلی جۆری (رەو)زیانی بەرکەوت.لەو چالاکییەدا تا ئەوجێگەیەی کە پشتڕاس کراوەتەوە ٩سەربازی سوپای تورک کوژران و٣سەربازی تریش برینداربوون. دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا لەڕێگەی زرێپۆشەوە کوژراو بریندارەکانی خۆی لەناوچەکە دوورخستەوە.

'گەریلاکانی یەژاستار چالاکییان ئەنجامدا'

گەریلاکانی یەژاستار کاتژمێر١٣:٤٠خولەک لەدژی یەکینەیەکی دوژمن کە سەرقاڵی کاروباری ئەمنی بوون لە گردی شەهید سار-ی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ، چالاکییان ئەمجامدا. لەوچالاکییەدا فەرماندەی یەکینەکە کوژرا. دوای ئەوچالاکییە سوپای داگیرکەری تورک لەڕێگەی هەلیکۆپتەروە ناوچەکەی کردەئامانج.

گەریلاکانمان لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لەسەر گردی بایەی چوارچەلا کە دەکەوێتەسەرهێڵی سنووری ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا.لەوچالاکییەدا گورزی سەخت لە سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن درا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا و٣سەربازی تریش برینداربوون.

لەگردی ڕادار لەدژی سوپای داگیرکەر چالاکیی ئەنجامدرا

ڕۆژی ٥ی تەمووز/١٤ی پووشپەڕ لە كاتژمێر ٢٠:٠٠هێزەكانمان دژی سوپای تورك كە لە گردی ڕادار لەناوچەی قلەبانی شێرناخ بەجێی بوون، چالاكییان ئەنجامدا، لەچالاكییەكەدا ناوەندی ڕادار لەسەر گردەكە كرایە ئامانج و ڕووخێندرا، دوای چالاكییەكە سوپای تورك بە چەكی قورس ناوچەكەیان تۆپبارانكرد و سروشتی ناوچەكەیان سوتاند.

ئۆتۆمبێلێکی سەربازی کرایەئامانج

لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەكردنەوەی شەهید ڕزگار گەڤەر و شەهید مەدیا ماوا كە لە بۆتان بەردەوامە، ڕۆژی ٥ی تەمووز/١٤ی پووشپەڕكاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ دژی ئۆتۆمبێلێكی سوپای تورك لە نێوان گوندەكانی ئاكر و ئۆسیان لە ناوچەی پەرواری سێرت چالاكییەكی سابۆتاژیان ئەنجامدا، لەچالاكییەكەدا ئۆتۆمبێلەكە تێكشكێندرا، سێ سەرباز كوژران و دووی دیكەش بریندار بوون.

سوپای تورک لە بەستا بۆسە دادەنێت

ڕۆژی ٤ی تەمووز'١٣ی پووشپەڕ سوپای تورك كاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی ناوچەی چیای فلا و گوندكی مەلا لە هەرێمی بەستای شێرناخ ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكرد، سوپای تورك كە لە ناوچەی سەركێ محەمەد ئۆسێ سەربازیان دابەزاندووە، بە چاوساغی كۆنتراكان لەناوچەكە دەگەڕان، سوپای تورك شەوەكەی بێ ئەوەی ئەنجامێك بەدەست بێنن پاشەكشێیان كرد و لە ناوچەكە بۆسەیان دانا.

هێرشی ئاسمان

ڕۆژی ٥ی تەمووز/١٤ی پووشپەڕ لە كاتژمێر ٢٠:٠٠هێزەكانمان دژی سوپای تورك كە لە گردی ڕادار لەناوچەی قلەبانی شێرناخ بەجێی بوون، چالاكییان ئەنجامدا، لەچالاكییەكەدا ناوەندی ڕادار لەسەر گردەكە كرایە ئامانج و ڕووخێندرا، دوای چالاكییەكە سوپای تورك بە چەكی قورس ناوچەكەیان تۆپبارانكرد و سروشتی ناوچەكەیان سوتاند.

ک-ش