وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: ١٨ کەسی تر لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکومەتى هەرێم رایگه‌یاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا ئەوە دەرکەوتووە، کە لە هەولێر ١٨ کەسی تری تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19 ) بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ١٨ تووشبووە بەرکەوتەی تووشبوویەکی پرسەی گەڕەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ١٨ تووشبوە، ٨ کەسیان پیاون، ٦ کەسیان ئافرەتن و ٤ کەسی تریان منداڵن.

تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی تووشبوانی پرسەکەی گەڕەکی کارێزان لە هەولێر گەیشتووەتە ٣٢ کەس.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە ٢٣٢ کەس و لەو ژمارەیەش ٧٤ کەس چاکبونەتەوە و ٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ژ.ت